سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان24ی راگەیاند: “رۆژی یەکشەممە 30/1/2022، مووچەی مانگی 1ی 2022ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت”.
سەرچاوەکە راشیگەیاند: “لە رۆژی یەکشەممە وادەی دابەشکردنی چەند وەزارەت و دامەزراوەی دیکە دابەش رادەگەیەندرێت”.
لە 25ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2022ی دەستپێکرد و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرد، دواتریش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشکرا.