هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وەزارەتی خوێندنی باڵای ریزبەندی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی بڵاوکردەوە. 

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ریزبەندی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ریزبەندیەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمی زانکۆکانی کوردستان و لە پلەی سێیەمی زانکۆکانی عێراقدایە.

بەپێی ریزبەندەیەکە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی دهۆک، لە پلەی دووەم و سێیەمی زانکۆکانی کوردستانن و لە ریزبەندی زانکۆکانی عێراقدا لە پلەی نۆیەم و یانزەهەمین دان.