سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر تۆم كۆتن کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تۆم کەتن کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە.
سێناتۆر کۆتن پشتیوانیی خۆی بۆ برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا،