ئامادەکردنی- دەشتی ئیسماعیل
ئەمڕۆ دوو رۆژنامەنوسی دیاری کوردستان لە کاتی گەرانەوەیان لە هەولێر بۆ شاری سلێمانی تەقەیان لێدەکەن و بە برینداری دەسگیریان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەمە هەر دوو رۆژنامەنووس دیاری شاری سلێمانی سەتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی لە کاتی گەرانەوەیان لە هەولێری پایتەخت بۆ سلێمانی لە نزیک تاسلوجە ئۆتۆمبێلەکەیان درایە بەر دەستڕێژی گولەو هەردووکیان بەبرینداری کەوتنە بەر دەستی هێزی دژەتیرۆری سەر بەیەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بۆ شوێنێکی نادیار رفاندنیان.
بە پێ زانیاریەکانی ماڵپەری هەولێر کە بەدواداچونمان بۆ کردووە هەردوو رۆژنامەنوس لەسەر دواین ڕاپۆرتیان لەبارەی ئەو هەموو گەندەلیەیی کە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی دەیکات و بەتایبەتی داهاتی هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان و هەموو ئەو نەوتەی ڕۆژانە بە تانکەر و بە قاچاخ رەوانەی ئێرانی دەکات و دەیفرۆشێت و پارەکەشی دەچێتە گیرفانی چەند بەرپرسێکی ئەو حیزبە بۆیە رفاندویان.
فەرمان ڕەشاد هاورێ و هاوپیشەی هەردوو ڕۆژنامەنوسە دەسگیرکراوەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ مالپەری هەولێر گوتی: سەرتیپ و ئیبراهیم هەردووکیان ماوەی چەند سالێکە پێکەوە کار دەکەین و گەندەلی لە کوێ هەبێت ئێمە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین، ئەو دوو هاورێیەشمان هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی تێروو تەسەلیان لەسەر دەروازەی باشماخ و پەروێزخان کردبوو کە داهاتی ئەو دوو دەوازەیە مانگانە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆلارە و ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆی کە رۆژانە بە هەزاران تانکەری نەوت بە قاچاخ دەبردرێت بۆ ولاتی ئێران و پارەکەشی دەچیتە گیرفانی چەند بەرپرسێکی یەکیەتی، هەر بۆیە ئەمرۆ دژە تیرۆری یەکیەتی بە شێوەیەکی زۆر درندانە لە تاسلوجە نزیک سلێمانی دەیاندەنە بەر دەستڕێژی گولەو بە برینداری دەسگیریان دەکەن و بەلام تاکو ئێستا کەس نازانن بۆ کوێ بردراون.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان لە ڕاگەیندراوێکی خۆیدا کە ئەمرۆ بڵاوی کردۆتەوە دەڵیت داوا دەکەم هەرچی زووە ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە ئازاد بکڕێن و لێرەوەش داوا لە هەموو کۆنسولخانەکانی ولاتان لە عێراق دەکەم کە گیانی هەموو ڕۆژنامەنوسانمان لەو پەری مەترسیدایە و ڕۆژانە میدیاکاران و چالاکوانانمان هەرەشەی مەرگیان لێ دەکرێت و کەسیش بە کردار فریایان ناکەوێت.
سەنتەری میتڕۆ لە کۆتای ڕاگەیندراوەکەیدا ئەوەشی نوسیووە: بە دەیان جار لەگەڵ کۆنسولخانەکانی ئەلمانیا و بەریتانیاو ئەمریکاو فەرەنسا دانیشتوین و پێمان گوتوون گیانی رۆژنامەنووسانمان لە کوردستان لەو پەری مەترسیدایە و لە چەند ساڵی ڕابردوو بە دەیان رۆژنامەنوسمان لەسەر ڕاپۆرت و وتارەکانیان لەسەر گەندەڵی تیرۆرکراون و بەشێکیشیان تاکو ئێستا شوێن بزرکراون، بەلام قسەی کۆنسولخانەکان هەمیشە ئەوە بوو ئێمە پشگیری لە هەموو ڕۆژنامەنوسێکی ئازاد و سەربەخۆ دەکەین بەلام بە کردار تا ئێستا هێچیان نە کردووە.
شایانی باسە هەردوو ڕۆژنامەنووس سەتیپ و قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی خاوەنی ماڵپەری بوار نیوزن و کە ماڵپەرێکی سەربەخۆیەو بۆ داکۆکیکردن و لە خەڵکی کوردستان.