ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
تا ئێستا چوار جار له رۆژنامه‌كانی كوردستاندا ئه‌م بابه‌ته(دوورخراوه‌كانم) ووروژاندوه‌و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی هجره‌ی عیراق و هه‌رێمم كردوه به‌ڵام به‌داخه‌وه داموده‌زگاكانی هه‌رێم هیچ وه‌ڵامێكیان نیه و لێی نازانن كه دوو بڕیار هه‌یه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆمان كه به ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق دوورخراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خۆمان كه په‌ناهه‌نده بون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان
به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی خۆشمان كه له به‌غدان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست پێشخه‌ریان بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌بوه ئه‌گه‌رنا وه‌ك ره‌فحاویه‌كان یاسایه‌ك بۆ كوردستانیه‌كان ده‌رده‌چوو ! به‌چاپكردنی ئه‌م كتێبه دیكۆمێنتیاره زێده نایابه‌ی برایان(طارق جمباز)و(نیعمه‌ت عبدالله)ئومێد ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها پێشنیار كه یه‌كێتی په‌له‌رمانی كوردستان به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن تاكو ئه‌و غه‌دره‌ی له كوردستانیه دوورخراوه‌كان كراوه سووكتر بێت !
لێره‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو برایان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ماندوبونه‌یان به خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ین هه‌ر یه‌كه له‌شوێنی خۆی گرنگی به‌م بابه‌ته بده‌ن