شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانى سەنتەرى زانست و تەکنەلۆژیاى کوردستانیان کرد

لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.21، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری پارێزگاری کوردستان و بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران و کونسڵى گشتیى ئێران لە هەولێر و بەرپرسانى سنوورى حاجى ئۆمەران و باشماخ و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردنکاران، لە شاری سنە سەردانى سەنتەرى زانست و تەکنەلۆژیاى کوردستانیان کرد.

دوای ئەوەی کارو بەرهەمى داهێنەرانی سەنتەرەکە و بەش و هۆڵەکانى بەسەرکردوە، لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرپەرتیارانى سەنتەرەکە چۆنیەتی کارکردن و داهێنانەکانى سەنتەرەکە خرایە ڕوو، شاندى هەرێمى کوردستان وێڕایی دەست خۆشی، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.