پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 336 توشبووی نوێ تۆماركراون و هاوكات چوار توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە هەر چواریان لە سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی كۆڕۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا شەش هەزارو 329 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبووانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربووە لەو توشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 336 توشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆماركراون و 951 توشبوش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا چوار توشبووی دیكەی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە كە هەر چواریان لە سلێمانی بون.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە: