پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ دوو شاری هەرێم کەوتە کار

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ دهۆک و هەولێر کەوتە کار و بەمنزیکانەش لە سلێمانی و هەڵبجە دەکەوێتە کار.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە خزمەتگوزارییەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک و کەوتە کار و بڕیاروایە لە نزیکترین کاتیشدا لە سلێمانی و هەڵەبجە بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەمەودوا دەتوانن بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و چوونە ژوورەوەی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسولەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکە pswla.com“.