شڤان مەحموود، بە سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
دوێنێ، 15ـی ئایاری 2025، کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەچوو.
هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، یەکیانگرت و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ رێکخراوی ‘یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان’.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، 11 کەس وەک ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، دەستنیشان کران. دەنگەکان بەم شێوەیەی خوارە بوون:
1- ئەحمەد سەعید 209 دەنگ
2- مەتین عەلی 182 دەنگ
3- شڤان عەبدولڕەحمان 181 دەنگ
4- ئەڤین ئەنوەر 173 دەنگ
5- ڕێبین عەبدولسەلام 162 دەنگ
6- ئاکام عیرفان 155 دەنگ
7- مەنسور حوسێن 153 دەنگ
8- شڤان مەحموود 152 دەنگ
9- ناسکا سابیر 141 دەنگ
10- شنیار هۆشیار 126 دەنگ
11- دەوەن دلێر 112 دەنگ
بە دەنگی ئەو 11 کەسەی کە وەک ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرابوون، شڤان مەحموود، ناسراو بە شڤان کوردستانی، بە سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەڵبژێدرا.