رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئمباپێ باسی پێوه‌ندی و یاریكردنی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی و نێیمار ده‌كا
ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێكی زۆری پانتایی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی مێدیای فه‌رمی و سۆشیال مێدیای گرتووه، ئه‌وه‌یش دوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی خۆی و دووپاتكردنه‌وه‌ی حه‌زه‌كه‌ی بۆ چوونی بۆ ریاڵ مه‌درید ده‌ربڕی.
مباپێ، له‌باره‌ی یاریكردن له شان نێیمار و مێسی، وتی: ئه‌وكاته‌ی له هێڵی هێرشبردن له‌گه‌ڵ یاریزانانی وه‌كوو نێیمار و مێسی یاری ده‌كه‌ی، پێویسته وه‌كوو به‌شداریكردن له كێكخواردن یاری بكه‌ی، تا هه‌رسێكمان له خواردنه‌كه بخۆین.
گوتیشی: ناكرێ بڵێی تۆپه‌كه ده‌گوازیته‌وه و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یاریزانان ده‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی تر.
گوتیشی: ئامانجی یه‌كه‌م كه هه‌رسێ یاریزان هه‌مانه، ئه‌وه‌یه یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌ركه‌وێ.
له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای پێوه‌ندیكردنی مێسی به یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه ئاسووده نییه، وتی: یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی زۆر ئاسانه، ئه‌و یاریزانێكه به دروستی له تۆپی پێ ده‌گا، به‌رده‌وام ده‌شزانێ كه پێویسته چی بكا، ئه‌گه‌ر پێویست بێ گۆڵێك بكا، هه‌مووان ده‌بڕی و ده‌یكا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری پێویست بێ كه تۆپه‌كه به یه‌ك جار بنێرێ، وا ده‌كا، ئه‌و یه‌كێكه له باشترین یاریزانان، به‌ڵام به شێوه‌ی ڕه‌ها باشترین نییه. رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌و گوتانه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
پێشتر، كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ئاشكرای كرد كه له هاوینی رابردوو داوای رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی كردووه، وه‌كوو خۆی ده‌ڵێ ویستوویه‌تی به رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی قازانجێكی گه‌وره به پاریس بگه‌یه‌نێ.
ئه‌و یاریزانه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مێدیای ئاڕ ئێم سی، گوتبووی: له مانگی حه‌وتی رابردوو داوای رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی كرد و ئاماده‌نه‌بووه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
مباپێ ده‌شڵێت: من پێداگیری رۆیشتنم له پاریس كرد، حه‌زم نه‌كرد یانه‌كه به گرێبه‌ستێكی خۆرایی جێبهێڵم، ویستم له پاریس بڕۆم و ئه‌وانیش به سوودمه‌ندبوون له فرۆشی من یاریزانێكی دیكه بگوازنه‌وه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له یانه‌كه‌ی زۆر ئاسووده بووه، “چوارساڵم لێره به ئاسووده‌یی تێپه‌ڕ كردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامم، هه‌رگیز ئه‌و قسه‌یه‌ش راست نییه كه گوایه من 7 ئۆفه‌ری پاریس سانجێرمانم بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م ره‌تكردبێته‌وه، به‌ڵام ههموولایهكیشم ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌مه‌وێت بڕۆم. كیلیان ئمباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی مۆناكۆ به به‌های 165 ملیۆن پاوه‌ند بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له كۆی 182 یاری، 136 گۆڵی له لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسا كردووه.
لام ڕازی نییه مۆندیال دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام بدرێ
فلیپ لام، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانیه‌تیی 2014ـی ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاند كه ناڕازییه له‌وه‌ی مۆندیال دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام بدرێ، كه یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان، پلانی بۆ داناوه دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌و پێشنیازه، كه ئارسن ڤێنگه‌ری راهێنه‌ری ناسراو و سه‌رۆكی گه‌شه‌پێدان له یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان پێشكه‌شی كردووه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌كه‌وه ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
لام، كه له مۆندیالی 2014ـدا وه‌كوو یاریزان مۆندیالی برده‌وه، له‌باره‌ی ئاهه‌نگی پێشكه‌شكردنی دروشمی پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌ورووپا 2024 وتی: پێم وایه كه ئێسته چۆنه و ده‌بێ به‌م جۆره بمێنێته‌وه.
گوتیشی: من وه‌كوو یاریزان هه‌میشه به‌م جۆره‌ی به‌ڕێوه ده‌چێ، كه چوار ساڵ جارێكه، ئاسووده‌م، وه‌كوو هانده‌رێكیش پێم وایه كه باشه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كوو مۆندیال، دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام بدرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: من به‌وه به ته‌واوی ڕازیم، كه بابه‌ت و شته‌كان، خۆیان چۆنن، به‌و جۆره بمێننه‌وه.
مامەیارە ئەحمەد – هەولێر