-” روبرتا میتسولا” ئافرەتێكی تەمەن 43 ساڵ و خەڵكی “مالتا “،بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژیردرا، “روبرتا” لە تویتێكدا خۆی وەك ئافرەتێكی سەركردەی گەنج و بەڵام بە ئەزمون ناساند،كە دەتوانێ رۆڵی كاریگەرو ئیجابی لەو پۆستە دا هەبێـت و بە ئاسانی ئەو درزە سیاسیە خێرایەی لە ناو ئەوروپا دا هەیە چارەسەر بكات، “روبرتا ” ماوەی 2ساڵ و نیو لە پۆستەكەیدا دەمێنێنەوه.
- “فرانسوا بتانكۆ” ئافرەتیكی تەمەن 68 ساڵە و خەڵكی فەرەنسایە وەك دەوڵەمەندترین ئافرەتی جیهان دەستنیشانكرا، “فرانسوا” بازرگانە و دامەزرێنەری كۆمپانیای”ئوروبال” ە كە تایبەتە به كەلوپەلی جوانكاری و سەرمایەكەی بە 74 میلیۆن دۆڵار مەزندە دەكرێت، “فرانسوا ” هەروەها سەرۆكی ناوەندێكی چالاكە و تایبەتە بە كاروباری مرۆڤدۆستانە و لە بواری زانست و هونەر چالاكیی ئەنجام دەدات.
- لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، ئەو ئافرەتانەی لە كاتی دوگیانیدا لە باروودۆخێكی كۆمەڵایەتی نەگەنجاودا دەژین مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە كانی دڵ و دەمار زیاترە بەراورد بەو ئافرەتانەی كە لە باروودۆخێكی كۆمەڵایەتی گونجاودا دەژین. هەر لەو لێكۆلینەوەیەدا ئاماژە بە چەند هۆكار دەكات كە كاریگەری نەرینییان لە سەر باروودۆخی ژیانی ئافرەتی دووگیان هەیە، كە نالەباری دۆخی ئابووری و نەخوێندەواری و شوێنی نیشتەجێبوون لەو هۆكارانەن.
- لە وڵاتی ئەفغانستان و لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك لە ئافرەتانی شاری كابولی پایتەحتی ئەقغانستان بۆ نارەزایی دەربرین بەرامبەر بە پۆشینی جیجاب رژانە سەرشەقام و پێیان وایە ئەم جیجابە تایبەت بە كولتووری وڵاتەكەیان نییە، و نایانەوێت بە زۆرەمڵی پەیرەوی بكەن، ئەو خۆپێشاندانە توندوتیژی لێكەوتەوە و بە گازی فرمێسك رێژ خۆپێشاندنەكەیان بڵاوەی پێكرا.
–” ئایان پرێسلی” ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی شاری بۆستن لە ئەمەریكا دەڵی: زۆر گرنگە پێش ئەوەی بیر بكەینەوە كە چۆن خانمان دەبنە كەسێكی سەركەوتوو، بێین و بە تێر و تەسەلی قۆناغەكانی ژیانی كچانمان شی بكەینەوە و بە تەواوی شارەزای ئەو قۆناغە راگوازییە بین كە كچ تێیدا پەروەردە دەبێت، چونكە كچانی شەكەت و تێكشكاو خانمی تێكشكاویان لێ دەردەچێت”. بۆیە پێویستە كچانی بەهێز پەروەردە بكەین تا خانمی سەركەوتویان لێ دەربچێت، ئەمەش مانای هوشیاری و پێشكەوتنی كۆمەڵگە.