بریاردان لای ئافرەتان

لەیلا بەرزنجی *

زۆرێک لە ئافرەتان لەبڕیاردانا هانا بۆ کەسانی تردەبەن، چونکە ئەو ئازادیەیان بۆ فەراهەم نەکراوە لەبڕیارداندا ئەومافەیان پێنەدراوە لەسەرەتای بونیان بەوهۆیەشەوە دوودڵ دەبن، چونکە ترسی هەیە ئەو بڕیارەی دەیدات بەشێوەیەک لەشێوەکان نەتوانێت بیباتەسەر یاخود بەزەرەری ئەو کۆتایی بێت هەرکات ئەمە ڕوویدا سەرزەنشت دەکرێ و دەکەوێتە ژێر گوشارەوە له بەر ئەم هۆکارە بڕیاردان بۆ ئەو کارێکی ئێجگار سەختە، لەچواردەورومان به وجۆره ئافرەتیان ڕاهێناوە ئەگەر پیاوەکان هەڵەش بکەن بەقەدەر هەڵەی ئافرەتەکان سەنگی نابێت واتە بەوشێوەیە کەسێک نیە بەوان بڵێت هەڵەت کرد .
ڕیچارد تیمپلەر دەڵێت : چ شتێک دڵی تۆ کەمەندێش کردووە؟ چ شتێکی تایبەتت لەهاوژینەکەدا بەدی کردوە؟ وای لێکردوی ڕەخنەبگری و هێرش بکەی؟
هەندێکجار دەست تێوەردانی زیاد لەڕادە دەبێتە هۆی تێکچوونی دەرونی و نەخۆشی جەستەیی لە ئافرەتدا، لەزەر هەندێ ناکرێت وەک ئالەت تەماشای بکەی و کۆنتڕۆڵی لەدەستی تۆبێت دەبێت سەربەست بژی و ماڤەکانی پارێزراوبێت، چونکە ئەگەر هاتوو هەرکام لەمانە بونی نەبوو ئەوە لاسەنگی دروست دەبێت و دەبێتە قوربانی دەستی قوربانیەک. ئێستا سەیری ئەوانە بکە کە لەچواردەورتن زۆر دوور مەڕۆ هەر لەخێزانەکەی خۆت لەخزمەکانت کام لەمانەی دەیانناسی بەگرنگەوە بەئافرەت دەڕوانن، زۆرێک لە ئافرەتان لەلایەن هاوسەریانەوە تۆق کراون، بازنەیەکیان بۆ کێشاوە وەک سنور بۆی نییه لەوبازنەیە زیاتر هەنگاوبنێ هەرچەندە ئەگەر تواناکانی ئەو زۆر لەو سنورەزیاتربێت کەبۆی دیاری کراوا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک پەرژین هەیە دەرچون لەو واتە دەرچون لەژیان .
وەک دەبینین زۆرێک لەئافرەتان وەک کالایەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ هەرچەندە ئەو ژیانەشی بەدڵ نییە، بەڵام دەبێت ڕازیبێت چونکە ئافرەت کاتێک شکست دێنێ لەو ژیانەی کەهەڵیبژارد ناوێک و ناتۆرەیەکی دەکەوێتەسەر لەدوای ئەوە هەموو هەنگاوەکانی بەژماردەیە هەموو کارێک کەبیەوێ بیکات دەبێت چواردەور بڕیاریان
لەسەردابێت ئەوکات بەبوون و نەبوون ئەو دەبێت ڕازیبێت. ئیتر ئاوایە لەناو ئەوکۆمەڵگایە بۆی نییە هەنگاوێک بنێ ئەگەرهاتوو بەدوای ئارەزووەکانی کەوت ئەوکات لەهەموولایەکەوە بۆی ئیتر هەرکەسەو بەویستوو ئارەزووەکانی خۆی، من دەڵێم ئەوەی دینەکەت بۆیداناوی ئەوەبکە لەوەدڵنیادەبیت کەکارەکەت هەڵەی تێدانییه. ئایا هەمان هەستت هەیە بڕوات بەوەهێناوە ئەوتوانایانەی ئەوهەیەتی هەوڵبدەیی لەگەڵی بۆگەیشتن بەویستەکانی یاخود وەک ئەوەی بڕوات بەخۆت هەیە هەمان بڕوات هەیە بەویش، جڵەوی کارەکانی خۆیۆبدەدەست خۆی با هەستی باوەڕ بەخۆبونی تێدا چەکەرە بکات.

ھەواڵی زیاتر