هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بە بەشداریی ٢٠ یانە، یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان دەستی پێکرد و دوو یانەی دەگەنە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش بوون و بە یەک قۆناغ یاری دەکەن، بە جۆرێک هەر یانەیەک یارییەک لە یاریگەی خۆی و یارییەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەکات.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بە گوێرەی شێوازی خولەکە بۆ ئەم وەرزەی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان ئەو ٢٠ یانەیە دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و هەر کۆمەڵەیەی ١٠ یانە لە خۆ دەگرێت، یارییەکان بە یەک قۆناغ بەڕێوە دەچن، خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە قۆناغی پاشکۆی خولەکە.
یارییەکانی ئەم وەرزە هەر پێنج ڕۆژ جارێک گەڕێکی یارییەکان بەڕێوە دەچن، لە قۆناغی پاشکۆدا خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە بەیەکەوە یاری دەکەن و براوەیان دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان و دۆڕاویان لەگەڵ براوەی هەردوو خاوەن پلەی دووەمی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان وەک بلیتی دووەم دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکان.
یانەکانیش بەم شێوەیە دابەش کراون: – کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش، کۆمەڵەی دووەم: بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیڤا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان.
تا ئێستا دوو گەڕی یارییەکان بەڕێوەچوون و هەریەک لە یانەکانی شیلادزێ خەلیفان پێشەنگی یانەکانیان گرتووە و لە پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دێن، ئەنجامی یارییەکانی گەڕی دووەمیش بەمشێوەیە بوو:
خەلیفان ٤-١ بروسک
پەروەردە ١-سفر خەبات
بەختیاری سفر – ١ باتیفا
شێخان ١-١ حاجیاوا
باوەنوور ١-١ هەڵەبجە
هەریر ٢-٣ سەنگەسەر
سنوور ٢-١ بەردەرەش
خەڵاتی پێنجوێن ١-سفر خانەقین
شارەزوور ٢-١ مەخموور
ئاسۆ سفر-١ شیلادزێ
خشتەی یارییەکانی گەڕی سێیەم بەمشێوەیە دەبێت:
پێنجشەممە ٢٧/٣/٢٠٢٥
کۆمەڵەی یەکەم:
سەنگەسەر – شیلادزێ – یاریگەی سەنگەسەر
مەخموور – سنوور – یاریگەی مەخموور
هەریر – شارەزوور – یاریگەی هەریر
بەردەرەش – خەڵاتی پێنجوێن – یاریگەی بەردەرەش
خانەقین – ئاسۆ – یاریگەی خانەقین
هەینی ٢٨/٣/٢٠٢٥
کۆمەڵەی دووەم:
هەڵەبجەی شەهید – حاجیاوا – یاریگەی هەڵەبجەی شەهید
باتیڤا – خەلیفان – یاریگەی باتیڤا
باونوور – بەختیاری – یاریگەی باوەنوور
بروسک – پەروەردە – یاریگەی فرانسۆ٢
خەبات – شێخان – یاریگەی خەبات
سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر ٢:٣٠ بەڕێوەدەچن.
ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-شیلادزێ ٦ خاڵ
٢- مەخموور ٣ خاڵ
٣- خانەقین ٣ خاڵ
٤- شارەزوور ٣ خاڵ
٥- خەڵاتی پێنجوێن ٣ خاڵ
٦- سنوور ٣ خاڵ
٧- هەریر ٣ خاڵ
٨- بەردەرەش ٣ خاڵ
٩- سەنگەسەر ١ خاڵ
١٠- ئاسۆ ١ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١-خەلیفان ٦ خاڵ
٢- باتیفا ٦ خاڵ
٣- هەڵەبجە ٤ خاڵ
٤- پەروەردە ٤ خاڵ
٥- حاجیاوا ٢ خاڵ
٦- بەختیاری ١ خاڵ
٧- باوەنوور ١ خاڵ
٨- شێخان ١ خاڵ
٩- بروسک ١ خاڵ
١٠- خەبات سفر خاڵ