چواس خالید – هەولێر
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی پێنج ملیار دیناری عێراقی بۆ دابینكردنی سیسته‌می وزه‌ی خۆر بۆ حه‌فتا و شه‌ش قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستان دابینكراوە، كه به هۆیه‌وه چیدی پێویستی به مۆلیده‌ی ئه‌هلی نامێنێت، هاوكات له ڕابردووش‌دا ئه‌و سیسته‌مه بۆ هه‌شتا و یه‌ك قوتابخانه دابینكراوه.
هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی پێنج ملیار دیناری عێراقی ته‌رخانكراوه بۆ دابینكردنی وزه‌ی خۆر بۆ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به دیلی مۆلیده‌ی ئه‌هلی.
بڕیاره به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ته‌رخانكراوه، سیسته‌می كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ حه‌فتا و شه‌ش قوتابخانه‌ی دیكه له هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت و بۆیان ببه‌سترێت.ئامانج له دانانی ئه‌و سیسته‌مه، دابینكردن و هاوكاری كاره‌بای نیشتمانییه بۆ بوونی ٢٤ كاتی بۆ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه چیدیكه پێویستییان به كاره‌بای مۆلیده نه‌مێنێت.
هاوكات پڕۆسه‌ی دانانی سیسته‌می وزه‌ی خۆر بۆ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه و پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌شتا و یه‌ك قوتابخانه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ كه‌ركوك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكان، سیسته‌می كاره‌بای وزه‌ی خۆری داناوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
پڕۆسه‌ی دابینكردنی كاره‌با له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه، پڕۆسه‌یه‌كه به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره ته‌واوی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می كاره‌بای ٢٤ كاتی‌یان له ڕێگه‌ی وزه‌ی پاكی تیشكی خۆره‌وه بۆ دابین بكرێت.
به پێداگری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌موو هه‌وڵێك خراوه‌ته گه‌ڕ، كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ هاوبه‌شانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با كردووه و هه‌ر به بنیاتنانی و ڕنانی ده‌یان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ڕنانی تۆڕی كاره‌باوه تا دانانی پێوه‌ری زیره‌ك به تێچووی زیادتر له دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه له ڕكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كاره‌با، هه‌ر له كۆنتڕۆڵكردنی خواست و ڕێگریكردن له‌دزینی كاره‌با و بنبڕكردنی سه‌رپێچی و گلدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وزه‌یه‌ی كه به فیڕۆ ده‌چێت.
به پێی ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له هه‌رێمی كوردستان زیادتر له دوو ملیۆن هاوبه‌شی كاره‌با هه‌یه و ئێستا به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه به‌شێكیان كاره‌بای ٢٤ كاتی‌یان هه‌یه و چیدی پێویستییان مهۆلیده نه‌ماوه و ناچارنین پاره‌ی دوو جۆر كاره‌با بده‌ن، پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌رده‌وامه و تا دێت ژماره‌ی هاوبه‌شانی زیادتر ده‌بێت، كه بڕیاره تا كۆتای ساڵێكی دی، هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان بخرێنه سیسته‌می پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه و كاره‌بای ٢٤ كاتی‌یان هه‌بێت و چیدی پێویستیان به مۆلیده نه‌بێت، كه هۆكارێكن له پیسكردنی ژینگه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.