کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوا دەکات ئەوروپا ڕێگە نەدات کارەساتێکی وەک هەڵەبجە دووبارە بێتەوە

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەیاننامەیەکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لە ژێر باری هەر بارودۆخێکدا، نابێت تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم جینۆسایدەکانی بەسەر گەلی کورددا هاتووە، دووبارە نەبنەوە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڵێت: ئێمە، وەک کۆمەڵگەیەکی مرۆیی، ئەرکمانە قوربانییان لەبیر نەکەین، دەڵێت: دەمانەوێت ئەو ڕۆژە ببێتە هاندەرێک لەوەی، مرۆڤایەتیی دژی تاوان و ستەم بووەستێتەوە و بەرگریی لە مافەکانی مرۆڤ بکات.
هەر لەو بەیاننامەیەدا، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە ڕەوەندی کوردستانی یادی هەڵەبجە بە فراوانی لە وڵاتان بکەنەوە.