پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە. هاونیشتمانیان سوودمەند دەبن لە 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی.
له چوار چێوهی بهردهوامی كار و پرۆژهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پێدانی كارهبای 24 كاتژمێری، بریاره پارێزگای ههلهبجه له پرۆژیه رووناكی 24 كاتژمێر كارهبای نیشتیمانی سوودمهند بێت.
پێشتریش پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد و ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە : بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی، ئێستە تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی پشکنین و دانانی میتەرن بۆ زیاتر لە 11 هەزار هاوبەشی کارەبا لە هەر سێ گەڕەکی (سەرهەلدان، بەڕۆشکێ و کانی مەهمەدکی)ـی شاری دهۆک و تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە کارەبای ئەو سێ گەڕەکە دەبێتە 24 کاتژمێری.”
بە گوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2025، پرۆژەی ڕووناکی لە سەرتاسەری شاری دهۆک جێ بەجێ دەکرێت و هاوبەشانی کارەبا لەو شارە دەبنە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.” گوتیشی: “تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026 پرۆژەی ڕووناکی لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.”