لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حكومه‌ت نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێنەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه: “د. سامان بەرزنجی”، وەزیری تەندروستی و “کوێستان محه‌مه‌د”، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی کۆبوونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەکانی دەروونی تایبەت بە ئافرەتان، کە بە سوپاسەوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه رەزامەندی دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان و دەستبەکاربوونی لە ئایندەیەکی نزیك.