بەختیار شریف زراری
ئەمڕۆ، میدیا ئامرازێکی بەهێزە بۆ دروستکردنی ڕای گشتی و ئاراستەکردنی ڕەفتار. بۆتە ئامرازێكی گرنگ لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکاندا، یان بە پێچەوانەوە، لە وروژاندنی ململانێ و دووبەرەکی. لەم بابەتەدا باس لە ڕۆڵی میدیا دەکەین کە كارهكتهرێكی سەرەکییە و ڕۆلێکی باڵا دەگێڕێ لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و تیشک دەخەینە سەر میکانیزمی ئهرێنی و نهرێنی و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە و چۆن دەتوانرێت باشتر بەکار بهێنرێت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بەرزە و بنیاتنانی کۆمەڵگاییەکی نوێی مەدەنی دوور لە ئاژاوەو و ململانێی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی هۆزگیری.
بنیاتنانی پردی تێگەیشتن میدیا یارمەتیدەرە لە بنیاتنانی پردی تێگەیشتن لە نێوان کلتوور و ئایینە جیاوازەکان لە نێو کۆمەڵگا لە ڕێگەی دابینکردنی زانیاریی دروست و بابەتی دەربارەی ئەوی تر، و تیشکخستنە سەر هاوبەشییەکانی نێوان کۆمەڵگا جیاوازەکان وئاراستەکردنیان بە مەبەستی لێک نزیک کردنەوەی ڕا و بیروبۆچوونەکان.
بۆ نموونە، بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیۆمێنتاری کە لایەنە پۆزەتیڤەکانی کەلتووری جیاواز نیشان دەدات، یان ڕێکخستنی دیالۆگ لەنێوان کەسایەتییە ئایینییەکانی ئایینە جیاوازەکان.بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و ڕق میدیا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و ڕق لە ڕێگەی ئاشکراکردنی بیرۆکە توندڕەوەکان و پێشکەشکردنی ئەلتەرناتیڤی پۆزەتیڤ. بۆ نموونە، ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسی توندڕەوی و پێشکەشکردنی چیرۆکی سەرکەوتنی ئەو کەسانەی توانیویانە بەسەر توندڕەویدا زاڵبن لە ڕێگە ئامرازەکانی میدیایی نووسراو یان بیسراو یاخود بینراو و پێگە ئەلیکترۆنییەکان.
برەودان بە بەها هاوبەشەکان میدیا یارمەتیدەرە لە برەودان بە بەها هاوبەشەکانی نێوان کۆمەڵگا جیاوازەکان، وەک ڕێزی هاوبەش، دادپەروەری و یەکسانی . نمونە: پرۆگرامێک بەرهەم بهێنە کە جەخت لەسەر بەها هاوبەشەکانی مرۆڤ دەکات، وەک خۆشەویستی، بەزەیی و لێبوردەیی.دابینکردنی نمونەی ئهرێنی: میدیا دەتوانێت نموونەی ئەرێنی بۆ ئەو کەسانە دابین بکات کە کار بۆ بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکەن و هانی ئەوانی تر دەدەن کە پەیڕەوی ئەو شێوازە بکەن. نمونە: تیشک خستنە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان کۆمەڵگە جیاوازەکان و تیشک خستنە سەر مەترسیەکانی ناکۆکی کە دەبنە هۆکاری داترازانی کۆمەڵگا.
چۆن باشتر سوود لە میدیا وەربگرین بۆ پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە برەودان بە میدیای بەرپرس بۆیه پێویستە ئامرازهكانی میدیا هانبدرێت بۆ پێشکەشکردنی بابهتی بەرپرسیارانە و پیشەیی و پابەندبوون بە پێوەرەکانی ئیتیکی پیشەیی و بەرپرسیارەتی نەتەوایەتی بە پێچەوانە لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو دامەزراوە میدییانەی کە دەبنە هۆکاری لێکترازان و دووبەرەکی بەتایبەتی لەو کاتەی کە پێویستە کۆمەڵگا خاوەن یەک هەڵوێست و بڕیار بێت بەتایبەت لە کاتی قەیرانەکان.
بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ساختە دەبێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی پشتڕاستکردنەوەی زانیاری پێش بڵاوکردنەوەیان بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختە ببنەوە کە بەداخەوە ئەم جۆرە میدییانە ڕۆلێکی زۆر مەترسیدار دەگێڕن کە خزمەت بەو لایەنانە دەکات بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات و میللەت کار دەکەن. ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسان: پێویستە ڕۆژنامەنووسان لەسەر گرنگی دیالۆگی نێوان کەلتوورەکان، تێگەیشتنی هاوبەش و دوورکەوتنەوە لە زمانی ئاژاوەگێڕی ڕابهێنرێن.هاندانی هەمەچەشنی لە میدیادا دەبێت هانی هەمەچەشنی لە میدیادا بدرێت بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی دەنگ و بیروڕای جیاواز لە کۆمەڵگادا بێت.
میدیا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ڕۆڵە بەندە بە ڕادەی پابەندبوونی میدیا بە بەرپرسیارێتی ئیتیکی پیشەیی و توانایان لە دابینکردنی ناوەڕۆکی ئەرێنی و بنیاتنەر. بە کارکردن بەیەکەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و میدیاکان دەتوانن بەشداری بکەن لە بنیاتنانی جیهانێکی لێبوردە و ڕێزلێگیراوتر بۆ هەمەچەشنی بۆ گەیشتن بە لووتکەی شارستانیەت.