بارزان ئەکرەم – هەولێر
سه‌رهه‌نگ موحسین، گۆڵپارێزی به‌ناوبانگی كوردستان و عێراق ساڵی 1992 كاتێك ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بووه، له گه‌ڕه‌كی 92 له هه‌ولێر ده‌ژیا، ئه‌ویش وه‌كوو منداڵانی ئه‌و سه‌رده‌مه له رێگەی فیلمه‌كانییەوە، بە جاكی شان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی چینی سه‌رسام بووه، ئه‌وكات سه‌رهه‌نگ وایزانیوه جاكی شان خه‌ڵكی ژاپۆنه بۆیه هه‌میشه خه‌ونی به‌وه بینیوه رۆژێك له ڕۆژان له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره سینه‌ماییه سه‌ردانی ژاپۆن بكات و به چاوی خۆی ئه‌و كولتوور و شوێنانه ببینێت كه جاكی نواندنی تیادا ده‌كات.
سه‌رهه‌نگ رۆژێك له‌ناو ده‌لاقه‌ی ژووره‌كه‌ی كه خانووه‌كه‌یان كه‌رپووچ بووه نووسیبووی ‘سه‌رهه‌نگ ده‌چێته یابان’، ئه‌و نووسینه بۆ ئه‌و زۆر ئیلهام به‌خش بووه، وای له‌سه‌رهه‌نگ كردووه هه‌میشه خه‌ون به‌وه ببینێت ئه‌و نووسینه‌ی له‌ناو ده‌لاقه‌ی خانووه كه‌رپووچه‌كه‌یان نووسیویه‌تی به‌دی بهێنێت و ئه‌و ئاواته‌ی بهێنێته دی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌پاولۆ ماڵدینی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئیتاڵی سه‌رسام بووه، حه‌زی كردووه له‌به‌رگری لای چه‌پ یاریی بكات، رۆژێكیان له قوتابخانه كاتێك سه‌دیقی گچكه مامۆستای وه‌رزش و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ و كۆچكردوو خه‌ریكی دروستكردنی تیپێكی تۆپی پێ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌خولی چالاكی قوتابخانه‌كان نوێنه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه‌یان بكات، چاوی به‌سه‌رهه‌نگ ده‌كه‌وێت و لێی ده‌پرسێت تۆ له چ شوێنێكی یاریگە یاری ده‌كه‌ی و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت له به‌رگریی لای چه‌پ و وه‌كوو گۆڵپارێزیش یاری ده‌كه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا سه‌دیقی گچكه، پرسیاری باڵای دایك و باوكی له سه‌رهه‌نگ ده‌كات و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت له‌داهاتوو گه‌نجێكی باڵابه‌رزی لێ ده‌رده‌چێت، پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات له‌مه‌ودوا ته‌نیا وه‌كوو گۆڵپارێز یاری بكات و له‌ناو گۆڵ خۆی ببینێته‌وه.
دوای به‌شداریكردنیان له‌خوله‌كه سه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ئیدی له‌و رۆژه‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت پێویسته وه‌كوو پاسه‌وانی گۆڵ به‌رده‌وام بێت، دوای چه‌ند ساڵێك یانه‌ی پێشكه‌وتن ئاگادارییه‌ك بۆ وه‌رگرتنی یاریزانی لاو بڵاو ده‌كاته‌وه و سه‌رهه‌نگیش په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كات و له لاوانی یانه‌كه وه‌رده‌گیرێت، له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له خولی شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، به‌شداری ده‌كات و ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی، ئه‌و خوله ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌تیپی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگیرێت و هه‌نگاوێكی دیكه بچێته پێشه‌وه، به‌ڵام هێشتا سه‌رهه‌نگ هه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی له‌بیر بوو كه له‌ناو ده‌لاقه‌ی خانووه‌كه‌یان نووسیبووی.
ساڵی 2003 له‌سه‌ر داوای نازم شاكر، راهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی هه‌ولێر (كه ساڵی 2020 به‌هۆی تووشبوونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد)، سه‌رهه‌نگ له تیپی لاوانه‌وه بۆ تیپی پێشكه‌وتووان سه‌رده‌خرێت و له‌گه‌ڵ تیپی پێشكه‌وتووان ده‌ست به‌راهێنان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی نازم شاكر راهێنانه‌كانی توانا و لێهاتوویی ده‌بینێت پێی ده‌ڵێت تۆ هه‌ر له‌تیپی یه‌كه‌م بمێنه‌وه و مه‌گه‌ڕێوه تیپی لاوان.
ساڵی 2004 بۆ سه‌رهه‌نگ ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره كاتێك له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بانگهێشت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژاپۆن به‌شداریی پاڵه‌وانێتییه‌كی لاوان بكه‌ن، سه‌رهه‌نگ كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 18 ساڵ ده‌بێت دوای 10 ساڵ چاوه‌ڕوانی ئه‌و خه‌ونه‌ی دێته دی كه به قه‌ڵه‌م ره‌ساسێك له‌ناو ده‌لاقه‌كه‌ی خانووه‌كه‌ی گەڕەكی 92ی هەولێر نووسیبووی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌چێته ژاپۆن، گه‌رچی ئه‌وكات بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ژاپۆن نیشتمانی جاكی شان نموونه‌ی باڵای منداڵی ئه‌و نییه و ئه‌و ئه‌كته‌ره خه‌ڵكی چینه، ئه‌و خانووه‌شیان به‌جێهێشتووه كه نووسینه‌كه‌ی له‌ناو ده‌لاقه‌كه نووسیبوو، به‌ڵام له‌وێ ناوه‌ستێت و خه‌ون و هیوای گه‌وره‌تری بۆ دروست ده‌بێت.
سه‌رهه‌نگ موحسین نزیكه‌ی 19 ساڵ له ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كات و چوار جار ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق و وه‌كوو كاپتنی یانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره قه‌ڵغانی خوله‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
ساڵی 2006 له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق بانگهێشت ده‌كرێت و پێنج یاریی نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌كه كردووه، نووسینی ناو ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له باشترین گۆڵپارێزه‌كانی مێژووی تۆپی پێی كوردستان و عێراق.