سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی جیهانیی هەشتی مارس پەیامێک بڵاودەکاتەوە

‎ئه‌مڕۆ شەممە 8ـی مارس/ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان “هەشتی مارس” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد .

‎دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی..

‎٨ی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت، ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە هەموومان ڕێز لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگرین. لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم

 

مه‌سعود بارزانی

8ی ئاداری 2025