حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیێنداراوێكدا خشتەی زانیارى و وردەکاریی دەرچوانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڵاو كردهوه.
خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری دەستبەكاربوون و شوێنی دەوامی فەرمیی تێدا دیاری كراوە، ئەمەش بە ڕەچاوکردنى بڕگەى (2) لە بڕیارى ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (269) لە 5ی شوباتی 2025.
ئهمهش له كاتێكدایه كه ڕۆژی 22ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆ بووەوە؛ یەکێک لە بڕیارەکانی بریتى بوو لە دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.
بۆ بینینی خشتهكه لێرە کلیک بکە