ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.2.26، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و کارمەندان، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەكه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێریان کردەوە.
دوای کردنەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هەولێر به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه و وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستخۆشیان لێ کردن و هەوڵ و کارەکانی بەرێوەبەرایەتیی ناوبراویان لە خزمەتکردن و گەیاندنی خواست و داواکاریی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەرز نرخاند.
هه‌روه‌ها جەختیان لەسەر جێبه‌جێكردنی فەرمان و ڕاسپاردەكانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کاروبارەی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.