ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق. چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو