ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ڕێكخراوێكی مرۆیی جیهانییه و شوێنێكه بۆ به‌هاناوه‌چوون و داڵده‌دانی په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوان له جیهان، له هه‌ولێر میكانزمی دابه‌شكردنی هاوكاریی ساڵانه‌ی له‌شێوه‌ی یانسیبه، ئه‌گه‌ر له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده نه‌بیت، بهشت ده‌خورێت و له گازندهكردنیش كه‌س ده‌رگه‌ت لێ ناكاته‌وه، ئه‌نجامی به‌ڵێنی له‌ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌رییش، پێدانی ژماره‌یه‌كه كه هه‌ر وه‌ڵام ناداته‌وه.
دیسانه‌وه زه‌نگی هاتنی نامه له مۆبایله‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، ڕۆژانه كه چه‌ندان جار ئه‌و ده‌نگه دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ر پێ ڕاده‌گات نامه‌ی ڕیكلام و به‌كارهێنانی پاكێج و ئۆڤه‌ری ناوازه‌ی ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی (خه‌وننامه، چۆنیه‌تیی میكیاجكردن، به‌ڵێ بنێره و ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی ببه‌ره‌وه یهكهمڕۆژی به‌شداریكردن به‌خۆڕاییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایابی…، خزمه‌تگوزاریی ئاگاداركرهوهی ته‌ندروستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ت كۆتایی دێت به ٠، ڕۆژێكی خۆڕایت له خه‌زێنه برده‌وه، بۆ وه‌رگرتنی په‌ندی پێشینان ١ بنێره بۆ ٠٠٠، پیرۆزه تۆ ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژێردراوی و هتد.. كه دواییان نایه‌ت)، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی ڕه‌ش بكاته‌وه، ئه‌و ڕیكلامانه كه هیچ به‌هایه‌كیان بۆ ئه‌و زه‌نگه نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ده‌بینێت چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به نامه ئاگادار كراوه‌ته‌وه “هاوكاریی ساڵانه‌ی بۆ كڕینی نه‌وت وه‌ربگرێت”، ڕه‌سوڵ بایز كه ساڵانێكه وه‌ك په‌نابه‌ر ناوی له ڕێكخراوی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UN) تۆماره، به په‌له‌پڕووزه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنی دیاریكراو، كه‌چی به هۆكاری دواكه‌وتنی، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه پێی نادرێت، له سۆراغكردنیشی سه‌ر به‌هه‌ر دهرگهیهكدا ده‌كات پێی ده‌گوترێت پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه نییه و دواجار ڕیزێك ژماره‌ی پێ ده‌درێت، كه وه‌ڵام ناده‌نه‌وه.
ئەوە تەنیا دەردی ڕەسووڵ نییە، به بیانووی دواكه‌وتنی له‌و هاوكارییه‌ی كە وه‌ك خۆی ده‌ڵێ “یه‌كه‌م جاره ناوی تێدا بووه”، بێبه‌ش بووبێت، هاوشێوه‌ی ئه‌و زۆره و هه‌ڵاڵه‌ش په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه و بەو دەردە چووە، ناوبراو ده‌ڵێ “نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌م نه‌دیوه، كه ماوه‌ی وه‌رگرتنی ته‌نیا سێ ڕۆژ بوو، خۆ هه‌شه دیویه‌تی و له‌سه‌فه‌ر بووه، یاخود نه‌خۆشه و له‌سه‌ر جێ كه‌وتووه، كاتێك سه‌ردانیان ده‌كه‌ی، پێت ده‌ڵێن مافت نییه داوای بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواكه‌وتووی، بەتایبەتی ئێستا كە سەردەمی پەتای كۆڕۆنایە، ئەگەر كەسێك ڕۆژی نامەهاتنەكەی تووشی پەتاكە بووبێت، تا پانزە ڕۆژ بۆی نییە لەماڵەوە بێتە دەرێ، ئەویش هەر ئاوا مافەكەی دەخورێت و فەرمانگەی یوئێنیش هیچ میكانیزمێكی بۆ گەڕاندنەوەكەی نییە.”
(UN) له هه‌ولێر، وه‌ك هاوكارییه‌ك؛ ساڵانه بڕێك پاره به‌ناوی كڕینی نه‌وت بۆ هه‌ندێك له په‌نابه‌رانی خه‌رج ده‌كات، چۆن خه‌رجكردنێك؛ مه‌رجه له‌كاتی دیاریكراو ئاماده بیت، ئه‌گه‌رنا بهشت ده‌خورێت و كه‌سیش نییه وه‌ڵامت بداته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكارییه داراییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه هه‌موو په‌نابه‌ران ناگرێته‌وه و به‌پێی پێوه‌ری تایبه‌تییان، كه‌سانێك ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی بۆ ڕەسووڵ و هاوشێوه‌كانی كه بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر دوان پرسه ئه‌وه‌یه، كاتێك ئه‌و پاره‌یه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه دێت گه‌ر به‌وان نه‌درێت بۆ كوێ ده‌چێت؟. ئه‌وان كه له‌و دۆخه زۆر نیگه‌ران و پڕن، پێیان وایه ته‌نیا مافی په‌نابه‌رانی خۆرهه‌ڵات له‌و ڕێكخراوه مرۆییه‌دا ده‌خورێت، ئه‌گه‌رنا زۆر باش به په‌نابه‌رانی خۆرئاوا ڕاده‌گه‌ن.
تا بنكۆڵ بكه‌ی سه‌یرتر ده‌بیستی، ڕێكخراوی نهتهوهییهكگرتووهكان به‌ڵێنی له ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ری به په‌نابه‌ران ده‌دات، ئاكام هیچیان بۆ خه‌رج ناكرێت و به بیانوویه‌ك له‌كۆڵ خۆیانی ده‌كاته‌وه.
عه‌بدوڵا په‌نابه‌رێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و پێویسته قه‌سته‌ره و باڵۆنی بۆ بكرێت، له‌به‌ر نه‌بوونی هانا بۆ (UN) ده‌بات و به‌ڵێنی له ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجییه‌كه‌ی پێ ده‌درێت و ڕایده‌سپێرن، هه‌ر كات پسووله‌ی تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ببات، پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه، له ٩ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ قهستهر و باڵۆن ده‌كات و ئه‌و كه به به‌ڵێنه‌كه‌ی (UN) پشتئه‌ستوره، نزیك به دوو ملیۆن دینار قه‌رز ده‌كات، دوای كه‌وتنه‌وه سه‌رپێ، ڕوو له باره‌گای (UN) ده‌كات، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، هیچی بۆ خه‌رج ناكرێت.
ئه‌وه به‌سه‌ر حهكیمیشدا هاتووه، ئه‌و ده‌ڵێ “دوای هاتوچۆیه‌كی زۆر، نوێنه‌ری (UN) سه‌ردانی كردین و پێیان گوتین نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن و دواتر پاره‌كه‌تان بۆ ده‌گێڕینه‌وه، كه‌چی دوایی نه وه‌ڵامیان داینه‌وه، نه دینارێكیشیان بۆ گه‌ڕاندینه‌وه، به‌خوا ئێستاش دوای پێنج مانگ هه‌ر قه‌رز ده‌ده‌مه‌وه”.
چیرۆكی خه‌مینی په‌نابه‌ران كهمنین و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر كاری په‌نابه‌رانی به ڕێكخراوی سویدۆ سپاردووه و، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه ڕێكخراوی سویدۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به كاروباره‌كانیان ڕاده‌گات.
بنكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه كه له به‌شی كۆتایی گوندی ئیتاڵیی سه‌ر سهدمهترییه له هه‌ولێر، لهپانتایهكهی به‌رده‌می، به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل په‌نگیان داوه‌ته‌وه و یه‌ك ده‌ڕوا و دوو دێن، چه‌ندین زمان و كلتوور له سایه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه خڕ بوونه‌ته‌وه، هه‌ر له په‌نابه‌رانی ئێرانی و سووری و توركی و فه‌له‌ستینییه‌وه بگره تا ده‌گاته ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق، هه‌ریه‌ك له‌وان به‌هۆكاری جیا جیا، له زێدیان هه‌ڵكه‌ندراون.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گله‌یی په‌نابه‌ران و له پاراستنی هاوسه‌نگیدا ده‌رفه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه به ڕێكخراوی ناوبراو درا، به‌ڵام ڕه‌تیان كرده‌وه و دوای پێوه‌ندی كردن به‌و ڕێكخراوه و سه‌ردانیكردنیان، ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێك بۆ ڕۆژنامه بده‌ن.
ناڵه و هاواری ئازاری برینی په‌نابه‌ران هێكجار زۆره و هه‌ركامێكیان ده‌دوێنی چه‌ندان چیرۆكی نه‌بیستراو ده‌بیستی، له ماوه‌یه‌كی كهمیڕابردوودا، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌كیش به‌رانبه‌ر به بێده‌نگی و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UN)، له ١٨ ی ئایاری ٢٠٢١، گه‌نجێكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی (UN) له هه‌ولێر، به به‌رچاوی میدیاكانه‌وه خۆی سوتاند و دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، گیانی سپارد.
له دنیادا، خه‌ڵكی لێ قه‌وماو و په‌نابه‌ران، هانا بۆڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UN) ده‌به‌ن، كه تێیدا ئامێزیان بۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، نائومێدتریان ده‌كات، هاوكارییه داراییه‌كانیان به میكانزمی یانسیب دابه‌ش ده‌كرێت و پهنابهرانێكیش كه له‌سه‌ر به‌ڵێنی پێدانه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، به قه‌رز نه‌شته‌رگه‌رییان كردووه، ئێستا له‌ژێر باری قورسی ژیان قه‌رز ده‌ده‌نه‌وه.