ململانێی تەندروست لەقوناغی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی فیدڕاڵیدا بریتییە لە و ململانێیەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمدا بێت ، چۆنکە چەقی کێشە یاسایی، سیاسی و دەستورییەکانمان لە بەغدایە. ئەگەر لایەنە کوردستانیەکان دەیانەوێ قەوارەی یاسایی هەرێمەکەمان پارێزراوبێت، پێویستە هاوشێوەی پارتی گوتارەکانیان لە چوارچێوەی خواستە نیشتیمانی و نەتەوەیی دیموکراسیدا بێت ، نەک ڕوو لە دژایەتیکردنی پارتی بێت، بەڵکو پێکەوە لە پێشبرکێیدابین لە پێناوی پتەوترکردنی یەکرێزی و یەکگوتاری نیشتیمانیماندا لەلایەک و، دەرفەت نەدەینە لایەنە ڕەگەزپەرست و تایفەگەرییەکان بە زەقکردنەوەی ململانیی نێوخۆیی و ببێتە دەروازەیەکی واڵا لە بەردەمیان و بەکاریبێنن لە پێناوی مەبەستە گڵاوەکانیاندا لە لایەکی دیکەوە. نە خاسمە چاوەڕواندەکرێت لەم خولەی پارلەماندا شێڵگیرانە هەوڵبدرێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستور و زیان گەیاندن بەو ماددەو بڕگانەی پەیوەندیدارن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە پێش هەمویانەوە لە باربردنی ماددەی ۱٤۰ ، لەکاتێکدا چاک دەزانن سەنگەری پارتی سەنگەری یەکرێزی و تەباییخوازی و پاراستنی مافە
دەستورییەکانمانە.