یونامی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسایی باری کەسێتی بڵاو کردەوە

یونامی لە نزیکەوە چاودێریی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی یاسایی باری کەسێتی دەکەن و هەروەها ڕاشیگەیاندووە، دەبێت چاکسازییەکان لەگەڵ پابەندییەکانی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ هاوتەریب بێت.

نەتەوە یەکگرتتوەکان لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووتەوە، ڕایگەیاندووە “لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عیراق دەکەن، بەتایبەت لەبارەی بڕیاری پەسەند کردنی هەموارکردنەوەی یاسایی باری کەسێتی ساڵی 1959 و یاسا گرنگەکانی دیکە.

هەروەها یونامی، لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە چاکسازییەکان دەبێت لەگەڵ پابەندییەکانی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ هاوتەریب بێت، بە تایبەت لە پاراستنی مافەکان و خۆشگوزەرانیی ئافرەت و منداڵان لە عێراق، بە شێویەک لەگەڵ خواستی ئەو وڵاتە بگونجێت و پاریزگاریی لە دەستکەوتە مێژووکانی بکەن.

لە بەشێکی دیکە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە “یونامی لەو بارەیەوە بەشێوەییەکی فراوان پەیوەندیان لەگەڵ لایەنی بەرپرسیار دەست پێ کردووە و جەختیان لە دیالۆگێکی بنیاتنەر و گشتگیر کردووە.”

هەروەها ڕاشیگەیاندووە “نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریی عێراق لە بەدەست هێنانی ئامانجەکانی بۆ سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.”