نێچیرڤان بارزانی: د. دەشتی دزەیی هه‌ميشه‌ پشتيوانى دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌ى بووه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی د. دەشتی دزەیی کرد و دەڵێت، کۆچکردوو “هەمیشە پشتیوانی دۆزی رەوای گەلەکەی بووە و خزمەتی بە شۆڕش و پێشمەرگە کردووە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. ده‌شتى دزه‌يى، پزيشكى به‌توانا و ئه‌كاديمى و كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ولێر، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێيان و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم.”
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.”
لەبارەی د. ده‌شتى دزه‌يیەوە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، “وه‌كو پزيشكێكى لێهاتووى هه‌ولێر و كوردستان، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى پزيشكى و ئه‌كاديمى به‌سه‌ر برد و ڕۆڵێكى ديارى له‌ كه‌رتى پزیشکیی كوردستاندا گێڕاوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ميشه‌ پشتيوانى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ى بووه‌ و خزمه‌تى به‌ شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ كردووه‌. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.”