ئهمڕۆ (دووشهممه 29ـی نیسانی 2024) یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا ئەرکی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر و بەغدا سەبارەت بە چاکسازیی کەرتی ئەمنیی تا ساڵی 2026 درێژ بكاتهوه.
ئهمڕۆ ئهنجوومهنی یهكێتی ئهورووپا بڕیاری درێژكردنهوهی ئهركی نوێنهرایهتی ڕاوێژکاریی یهکێتیی ئهورووپا بۆ پشتیوانی له چاکسازیی كهرتی ئهمنی له عێراق EUAM، تا 30ـی نیسانی ساڵی 2026 درێژكردهوه، به تهرخانكردنی بودجهیهک كه بڕهكهی نزیکهی 66 ملیۆن یۆرۆیه.
هەروەها ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەرکی یەکێتیی ئەورووپا له عێراق، هەموارکرانەوە، بەجۆرێک کە زیاتر بەشداری لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنە مەدەنییەکانی چاکسازیی کەرتی ئەمنیی عێراق بکات.
بڕیارەکەی ئەمڕۆ وەک بەشێک لە پێداچوونەوەی ستراتیژیی ئەو ئەرکە لەلایەن لیژنەی سیاسیی و ئەمنیی یهكێتی ئهوروپا درا.
نوێنهرایهتی ڕاوێژکاریی یهکێتیی ئه وروپا له عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2017 لە وەڵامی داواکاریی حکوومەتی عێراق، بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی مەدەنی دەستیپێکرد.
نوێنەرایەتییەکە کە بارەگاکەی لە بەغدایە و نووسینگەیەکی لە هەولێرە، ئەرکی سەرەتایی یەک ساڵ بوو، تاكو ئێستا سێجار درێژکراوهتهوه، ئەمەش دوای هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی عێراق.
ئەرکی سەرتاسەری، بەشداریکردنە لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنە مەدەنییەکانی چاکسازیی کەرتی ئاسایشی عێراقه، لەوانەش ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ستراتیژییە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان و ئەولەوییەتەکانی دیکەی ئاسایشی نیشتمانی، لەڕێگەی ئامۆژگاری و هاوکاری ستراتیژییەوە.
ئەم ئەرکە کە لەلایەن چەندین هاوبەشی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیی دەکرێت، لە نێویاندا پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق لە بوارەکانی وەک چاکسازیی دامەزراوەیی، بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، دژە گەندەڵی، پاراستنی میراتی کولتووری، بەڕێوەبردنی یەکگرتوویی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و توندوتیژی لەخۆدەگرێت.
نوێنەرایەتییەکە دەتوانێت سەردان لەسەر ئاستی هەرێمی و پارێزگاکان ئەنجام بدات، بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی سەرتاسەری وڵات بەو پێیەی پەیوەندی بە چاکسازیی کەرتی ئاسایشی مەدەنییەوە هەیە.