سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌میانی ئاگادارییه‌ك، شاره‌وانیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، گواستنه‌وه‌ و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ئه‌ركی شاره‌وانییه‌.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 29ـی نیسانی 2024)، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان، ریستۆرانت، هۆتێل، نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان، پیشانگه‌ و دو‌كانداره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ گواستنه‌وه‌ و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ئه‌ركی شاره‌وانییه‌.

هه‌روه‌ها شاره‌وانیی سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تاکە لایەن مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هه‌بێت، بەشی داھاتی شارەوانییە.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی:

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان  بە گشتی و  چێشخانە و ڕێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و وپێشەنگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان  بەتایبەتی دەکات، کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی، ئەرکی شارەوانییە، جگە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێییانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاری کراو.

لەبەرامبەردا تاکە لایەن کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (126)ساڵی (2017)  تایبەت به‌ کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ وخاشک، بەشی داھاتی شارەوانییە، هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی

2024/4/29

ھەواڵی زیاتر