ئەمەریکا هۆشداری لە کارەساتێکی ژینگەیی دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەمەن رایگەیاند، هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بارهەڵگرەکانی نەوت، “دەبێتە هۆکاری کارەساتی ژینگەیی”.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەمەن لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند، هێرشە بیباکەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بارهەڵگرەکانی نەوت، دەبێتە هۆکاری کارەساتی ژینگەیی، ئەگەرچی هەوڵی رزگارکردنی کەشتییە نەوتییەکانیش دەدرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە لەسەر حوسییەکان لەپێناو ژیانی یەمەنییەکان ئەوکارە رابگرن”.

ئەو بەیاننامەیە دوای ئەوە هات کە گرووپی حوسییەکان بە ئامانج گرتنی کەشتییەکی بەریتانیان لە کەنداوی عەدەن راگەیاند، ئاماژەیان بەوەشکرد، “کەشتییەکە بەتەواوی لەکار کەوتووە و نزیکە لە نقوم بون”.  

ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بە کەنداوی عەدەن و دەریای سووردا تێدەپەڕن رووبەڕووی هێرشی حوسیەکان دەبنەوە، کە بەگوتەی خۆیان ئەو هێرشانە لەوەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتی غەززە