یانەی هەولێر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، سبەی چوارشەممە ٢٥/١١/٢٠٢٦، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە لە گەڕی چواری ئەو خولەدا لە یاریگەی (سەداقە و سەلام) بەرانبەر یانەی کازمەی کوەیتی یاری دەکات.
یانەی هەولێر کە لە گرووپی سێیەمدا لەگەڵ یانەکانی ئیتفاقی سعوودی، عەجمان و کازمەی کوەیتیدایە، تا ئێستا ئەنجامی باشی تۆمار کردووە و لە یەکەمی گرووپەکەیدایە. هەرچەندە یەکەم یاریی بەرانبەر عەجمانی ئیماراتی بە ئەنجامی ٤-٥ گۆڵ دۆڕا، بەڵام دواتر بە ئەنجامی ٣-٠ بەرانبەر ئیتیفاقی سعوودی بە براوە و دواتریش بە ئەنجامی ٦-٠ گۆڵ لە یانەی کازمەی کوەیتی بردەوە، کە چوارشەممە لەگەڵ هەمان یانە یاریی هەیە.
ڕیزبەندیی گرووپی سێیەمی خولەکە:
بەپێی دوا نوێکردنەوەی خشتەی ریزبەندی، هەولێر بە ٦ خاڵ و جیاوازی گۆڵی +٨ لە پلەی یەکەمی گرووپەکەدایە.
یەکەم: هەولێر ٦ خاڵ
دووەم: ئیتیفاق ٦ خاڵ
سێیەم: عەجمان ٦ خاڵ
چوارەم: کازمە ٠ خاڵ
