ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
عەلیرەزا بێرانوەند، گۆڵپارێزە ناودارە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران یەکێکە لە بەهێزترین بەربژێران بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناوی بەربژێرانی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی 2026ـی بڵاوکردەوە و عەلیرەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی تراکتۆرسازی ئەم وڵاتە، یەکێکە لە سێ بەربأیرانی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە.
ماڵپەری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناوی سێ پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی بڵاوکردەوە، پێکهاتوون لە عەلی رەزا بیرانوەند، سالم ئەلدۆسەری یاریزانی یانەی هیلالی سعوودییە و فیراس بوریکان یاریزانی یانەی ئەهلی سعوودییە.
عەلی رەزا بیرانوەند لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران بەشداری مۆندیالی 2026 کرد و لە هەرسێ یاریی هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی یەکەم گۆڵپارێزی سەرەکی بووە و لە هەرسێ یارییەکەی قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە سێ گۆڵی لێکرا.
عەلی رەزا بیرانوەندی گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران بە باشترین یاریزانی یاریی ئێران و بەلجیکا دیاریکرا دوای ئەوەی چەندین مەترسی بەلجیکیەکانی لە گۆڵەکەی دوورخستەوە، لەو یارییەدا عەلیرەزا حەوت تۆپی مەترسیداری یاریزانانی بەلجیکای گەڕاندەوە.
عەلی رەزا بیرانوەند بۆ یەکەمجار لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران بەشداریی لە مۆندیالی 2018 کرد، لەگەڵ ئێران لێدانی پێناڵتیکریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی گەڕاندەوە.

