ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
دوای ئەوەی ئەستێرەی كورد ئاكام هاشم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی 2026 سەركەوت، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش خەڵات كرا.
ئاكام هاشم، بەرگریكاری كوردی هەڵبژاردەی عێراق دوای گەڕانەوە لە مەكسیك لە لایەن سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە کوردستان خەڵات و رێزلێنانی پێبەخشرا.
لە ڕێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسان و كەناڵەكانی راگەیاند پێشوازیی لە یاریزانی کوردی هەلبژاردەی عێراق ئاکام هاشم کرد كرا و، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا، کە توانی ئاستێکی بەرز لە یاری پاشکۆ بەرامبەر هەلبژاردەی بۆلیڤیا پێشکەش بکات كە بەهۆیەوە هەڵبژاردەی عێراق دوای (40) ساڵ گەیشتە مۆندیالی 2026.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش ئاماژەی بە ئاستی بەرز و بەهێزی ئاکام هاشم کرد، کە توانی ببێتە یارمەتیدەرێکی زۆر باش بۆ تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراق، هەروەها ئاستی یاریزانە کوردەکانی تری هەڵبژاردەی عێراقی بەرز نرخاند و رایگەیاند لە داهاتوو مەراسیمێکی شایستەی رێزلێنان بۆ سەرجەم یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق رێکدەخەین.
هەر لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، سەردار ئیسماعیل باسی لەو هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرییەی ئاکام هاشم کرد، کە ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لە نێو یاریگا بەرز کردەوە و دڵی هەموو وەرزشوانان و کوردێکی خۆش کرد.
دواتر ئاکام هاشم لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، رایگەیاند خۆشحاڵم بە رێزلێنان و پێشوازییە و هەموو توانایەکم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانم باشترین ئاست لە مۆندیال پێشکەش بکەم.
ئاكام هاشم گوتیشی: بەرز كردنەوەی ئاڵای كوردستان بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق لە نێو یاریگەی مۆنتێری لە مەكسیك خۆشترین ساتی ژیانم بووە.

