مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
كارڤاخاڵ چاره‌نووسی خۆی له ریاڵ مه‌درید یه‌كلا كرده‌وه
دانی كارڤاخاڵ، یاریزان و سه‌ركرده‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، پێش یارییه‌كه‌ی دوێنێیان به‌رانبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك دوا.
كارڤاخاڵ له‌باره‌ی ئه‌و مشتومڕه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ دیێگۆ سیمیۆنیی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، كه له دوایارییان به‌رانبه‌ر ئه‌و یانه‌یه پێش هات، ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه و ڕێز له یه‌كتر ده‌گرین، هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌رگری له یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین تا كۆتایی، چه‌ند بۆچوونێكمان گۆڕییه‌وه و كاره‌كه كۆتایی هات.
له باره‌ی ڕه‌وشی هونه‌ریی یانه‌كه‌وه، ڕایگه‌یاند: ڕاسته ئاستمان له كۆتایی ساڵدا باش نه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكمان دابڕابوون، به‌ڵام كاتی وه‌ستانی یارییه‌كان له كاتێكی گونجاو‌دا هات، چابی ئه‌لۆنسۆ ئارامه و ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان پێیه‌تی و ئه‌ویش متمانه‌ی به ئێمه‌یه. ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ تیپه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
به‌رگریكاره‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌كه، وتی: به دۆخێكی سه‌ختدا به‌هۆی پێكانێكی قورسه‌وه تێپه‌ڕیم، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی باشم بۆ كرا، ئێسته هه‌وو ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ، مهشقردن و چێژوه‌رگرتنه له یاریكردن، من و یانه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك هێڵین، پێویسته یاری بكه‌م و ئاستی خۆم له یاریگه بسه‌لمێنم، گه‌ر بۆچوون و دیدگهكان وه‌ك یه‌ك بن، هیچ كێشه‌یه‌ك نایه‌ته پێش.
ده‌شڵێ: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كه كردم ئاڵۆز بوو و چه‌ند به‌سته‌رێكی ئه‌ژنۆمی گرته‌وه، هیوام وایه كه بگه‌مه باشترین ئاستم له چه‌ند مانگی كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوو ده‌دا، فشاری ڕاسته‌قینه‌ی یارییه‌كانه، نه‌ك ته‌نیا قسه‌ی نێوان یاریزانان.
له باره‌ی كیلیان ئمباپێوه، ڕایگه‌یاند: باشترین هێرشبه‌ری جیهانه و ده‌توانێ جیاوازی دروست بكا.
په‌یامی بۆ هاندهرانیشیان نارد: پێویسته بزانن و بیریان بێ، كه چه‌ندان جار گه‌یشتووینه‌ته دۆخی وا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر پاڵه‌وانیه‌تیمان به‌ده‌ست هێناوه، كاروانێكی دووردرێژم هه‌یه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چابی ئه‌لۆنسۆ و مامه‌ڵه‌ی راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یاریزانان، ئه‌و یاریزانه وتی: گه‌ر من راهێنه‌ر بوومایه و یاریزانێكم بگۆڕیبا و تووڕه نه‌بێ، من له‌و تووڕه ده‌بم، ڤاڵڤێردی حه‌زی لێ نییه وه‌كوو به‌رگریكار یاری بكا، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌رده‌چێ و هه‌موو شتێ ده‌كا و ناكرێ سه‌رزه‌نشت بكرێ.
له‌باره‌ی ڤینیسیۆس جۆرنیۆریشهوه، وتی: یاریزانێكی زۆر گرنگه بۆ ئێمه، یارییه‌كی زۆر باش ده‌كا، له‌و دۆخی فشاره‌ش ده‌ربازی ده‌بێ، به‌ڵام پێوستی به هاندانی زیاتر و گونجانه.
ڕابیۆ: میلان ده‌توانێ ڕكه‌به‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كاڵچیۆ بكا
یاریزانی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌ڕه‌نسی ئه‌دریان ڕابیۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی میلان، پێی وایه كه هێشتا یانه‌كه‌ی ده‌توانێ ناسناوی خولی ئیتاڵیا بباته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان سێ خاڵ پێشی كه‌وتووه.
یانه‌ی رۆسۆنێری له دوای گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی ئیتاڵیاوه، شكستی نه‌خواردووه، كه ئه‌وكات به‌رانبه‌ر كریمۆنیزی شكستی خوارد.
ڕابیۆ له لێدوانێكدا بۆ تۆڕ فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ڕایگه‌یاند: هێشتا ئێمه له مانگی یه‌كداین، وه‌رزه‌كه به‌رده‌وامه تا مانگی پێنج، چه‌ندان یاریی گرنگ و ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ن.
ده‌شڵێ: پێویسته پارێزگاری له ئارامیمان بكه‌ین و دان به خۆماندا بگرین، ئێمه بۆ هه‌موو یارییه‌كان ئاماده‌ین و هیچ دڵهڕاوكێیهكمان نییه.
ده‌ڵێ: ئێمه به‌رده‌وام به هێزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێ جار له رووی زه‌ینییه‌وه ئاماده نین.
ده‌ڵێ: دوای پشوو باشتر ده‌بین، به‌ڵام ناكرێ له هه‌ر یارییه‌كدا ته‌نیا 50 خولهك یاری بكه‌ین، پێوسته كار له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌مان بكه‌ین، به تایبه‌ت له ڕووی زه‌ینییه‌وه.
یارییه‌كه‌ی میسڕ و سه‌نیگال ده‌بێته مه‌یدانی ڕكه‌به‌ریی نێوان سه‌ڵاح و مانی
یاریی داهاتووی میسڕ و سه‌نیگال له نیوه‌ی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا، ده‌بێته گۆڕه‌پانی ڕكه‌به‌ری و ململانێی نێوان محه‌مه‌د سه‌لاح و سادیۆ مانی.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ و یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له دوای یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له چاره‌كی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا، لێدوانێكی سه‌رنجڕاكێشی دا.
هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا و له‌و قۆناغه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه ڕووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ده‌بێته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، له دوای یارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌نین له قۆناغی 16 لێدوانێكی سه‌رنجڕاكێشی دا و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی هه‌ره‌له‌پێش نییه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه كه یاریزانی نێوخۆیی به‌كار دێنێ، له كاتێكدا ڕكه‌به‌ره‌كانی له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی چالاكیان له ئه‌ورووپا هه‌یه و یارییان پێ ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی بی ئین سپۆرته‌وه، له دوای یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر كۆت دیڤوار، ڕایگه‌یاند: ناڵێم ئێمه به‌ربژێرین بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه 100%، پێویسته سه‌یری ڕكه‌به‌ره‌كانمان بكه‌ین، كه گرووپێك یاریزانی گه‌وره‌ی چالاكیان له ئه‌ورووپا هه‌یه.
ده‌شڵێ: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌نیگال سه‌خت و دژواره، ئه‌وان یاریزانی ناوازه‌ی چالاكیان له ئه‌ورووپادا هه‌یه و له ئاستی باڵادا یاری ده‌كه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه: هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌پێناو دڵخۆشیی هانده‌رانی و ده‌ستخستنی سه‌ركه‌وتندا ده‌جه‌نگێ، ئه‌ویش به هه‌بوونی گروپێك یاریزانی چالاكی خولی میسڕ، ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه و ئاستی ئه‌وان نییه.
بۆ زانین، یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ و سه‌نیگال، یارییه‌كی تۆڵه‌كاریی محه‌مه‌د سه‌ڵاحه له سادیۆ مانی.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح نزیكه له‌وه‌ی شوێنی خۆی بكاته‌وه وه‌كوو یاریزانێك كه له مێژووی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گێراوه، دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی دووه‌می میسڕی به‌رانبه‌ر كۆت دیڤوار دروست كرد. پێش ئه‌وه‌ی خۆی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكات.
به‌پێی تۆڕی ستاتس فووتی فه‌ره‌نسی، جگه له سادیۆمانیی یاریزانی پێشووی هاویانه‌ی له لیڤه‌رپوول، له ساڵی 2017ـه‌وه هیچ كه‌سێك له پێش محه‌مه‌د سه‌لاحه‌وه نییه له ڕۆڵگێران له گۆڵهكاندا. سادیۆ مانی ڕۆڵی له 19 گۆڵدا هه‌بووه، به تۆماركردنی 10 گۆڵ و دروستكردنی 9 گۆڵ، له كاتێكدا سه‌ڵاح ڕۆڵی له 16 گۆڵدا هه‌بووه بۆ میسڕ، 11 گۆڵ خۆی تۆماری كردووه و 5 گۆڵیشی دروست كردووه.
هه‌روه‌ها مانی سه‌ركردایه‌تیی سه‌نیگالی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا له 2021ـدا له‌سه‌ر حسابی هه‌ڵبژاده‌ی میسڕ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان. له كاتێكدا سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ میسڕ دوو جار گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی، یه‌كه‌میان له 2017 بوو، به‌ڵام شكستی خواردووه له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه
بۆیه یاریی داهاتووی نێوان میسڕ و سه‌نیگال، هه‌م یاریی ڕكه‌به‌ریی نێوان محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانییه، هه‌م یاریی ڕكه‌به‌رییه.
حوسام حه‌سه‌ن: هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریقا لاسایی شێوازی یاریكردنی میسڕ ده‌كه‌نه‌وه
حوسام حه‌سه‌ن، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی میسڕ، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ بردنه‌وه‌یان له كۆت دیڤوار و سه‌ركه‌وتنیان بۆ نیوه‌ی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.
هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له چاره‌كی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریای برده‌وه و گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
دوای یارییه‌كه، حوسام حه‌سه‌ن، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ، لێدوانێكی دا و سوپاسی یاریزانانی كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی.
ڕوونیشی كرده‌وه: هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ به شێوازی 5 به‌رگری یاریی ده‌كرد، به‌ڵام ته‌نیا به شێوازی به‌رگری یاریی نه‌ده‌كرد و هه‌ندێ كات هێرشی چڕمان ده‌برد.
حوسام حه‌سه‌ن، باسی له‌وه‌ش كرد: هه‌ر راهێنه‌رێك له جیهاندا، ده‌یه‌وێ داهێنان بكا و ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ش بكات، به‌ڵام متمانه‌م به یاریزانانم و ده‌سته‌ی هونه‌ریی هاوكارانمه، من ته‌نیا شێوازی یاریكردن دروست ناكه‌م، به‌ڵكوو له كاتی یارییه‌كه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ده‌ده‌م.
دووپاتیشی كرده‌وه: هه‌ڵبژارده ڕكه‌به‌ره‌كانمان به هه‌مان شێوازی ئێمه یاری ده‌كه‌ن، كه 5 به‌رگریكاره و ئێسته له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، وه‌كوو كامیرۆن.
ده‌شڵێ: یاریزانان ڕۆڵیان له سه‌رخستنی شێوازی یاریردن هه‌یه و سوپاسیان ده‌كه‌م كه به درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه ڕێنوێنییه‌كانیان جێبه‌جێ كرد.
ده‌شڵێ: هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ به شێوازێكی نوێ یاری ده‌كات و ده‌توانێ بگاته گۆڵی تیپه‌كانی ڕكه‌به‌ری.
هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رانبه‌ر سه‌نیگال یاریی نیوه‌ی كۆتایی ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له 2010ـه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناسناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا ببه‌نه‌وه.

