ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتی بەحرێنی كرد و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە دووەمین یاریی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەبێتە میوانی یانەی سترەی ئەو وڵاتە.
یانەی زاخۆ دوای ئەوەی یەكەمین یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو لەنێو یاریگەی دهۆك لە قادسیەی كوێتی بردەوە و بۆ رووبەڕبوونەوەی دووەمین یاریی گەیشتووەتە بەحرێن و رۆژی چوارشەممە رووبەڕووی یانەی سترەی بەحرێنی دەبێتەوە.
یانەی زاخۆ لە گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی كەنداو، زاخۆ لە رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو میوانداریی یانەی عەینی ئیماراتی دەكات، پاشان لە 23/12/2025 لە یاریی گەڕانەوە لە ئیمارات دەبێتە میوانی عەین، دواتر لە رۆژی 10ـی شوباتی 2026 لە یاریی چوون دەبێتە میوانی قادسیەی كوێتی.
زاخۆ دوایین یاریی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو لە رۆژی 18ـی شوباتی 2026 لەنێو یاریگەی خۆی بەرامبەر سترەی بەحرێنی دەكات.
خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بە بەشداریی نوێنەری هەشت وڵاتی كەنداوی عەرەبی دەكرێت، زاخۆ وەكو نوێنەری عێراق لە كۆمەڵەی یەكەم و شانبەشانی یانەكانی عەینی ئیماراتی، قادسیەی كوێتی و سترەی بەحرێنی یاریی دەكات.
كۆمەڵەی دووەم لە یانەكانی رەیانی قەتەری، شەبابی سعوودی، نەهزەی عومانی و حەزرەمووتی یەمەنی پێك دێت. دهۆك ساڵی رابردوو بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراق توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بباتەوە.

