ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە راپۆرتە هەواڵێكدا، پۆچیتینیۆ نیگەرانە بەهۆی دوورخرانەوەی سەرۆكی یانەی تۆتێنهام، لە لایەكی دیكەیشەوە، ئاردا گولەر پێیوایە هەڵەیەكی گەورەیە ئەگەر بەراوردی بە لامین یامال بكەن.
بەراوردی ئاردا گولەر و لامین یامال
ئاردا گوله‌ری یاریزانی توركی یانه‌ی ریال مه‌درید له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسیێك رایگه‌یاند به‌راوردكرنی به لامین یامال نالۆژیكییه و گوتیشی هه‌ردووكیان له دوو شوێنی یاریگه یاریی ده‌كه‌ن.
لەمبارەیەوە گولەر، دەڵێت: به‌راستی هیچم له‌باره‌ی لامین یاماله‌وه بۆ گووتن پێنییه، له دوو شوێنی جیاوازی یاریگه یاریی ده‌كه‌ین و شێوازی یارییكردنیشمان جیاوازه، تەنانەت هیچ خاڵێكی هاوبەش لە نێوان ئێمەدا نییە، ده‌زانم زۆر كه‌س ده‌یانه‌وێت به‌راوردمان بكه‌ن به‌ڵام پێموایه ئه‌مه لۆژیكی نییه، ئه‌و یاریی بارسێلۆنا ده‌كات و منیش یاریی بۆ ریال مه‌درید ده‌كه‌م، هیوادارم به‌رامبه‌ر ئێمه یارییه‌كی باش بكات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ی دیكه‌شت، له‌باره‌ی هیچ شتێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاكان چالانئۆگلۆ ناكه‌م، به‌ڵكو له‌باره‌ی باشترین پێكهاته قسه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ شتێكی تایبه‌تمان له نێواندا نییه.
پۆچیتینیۆ تووشی شۆك بوو
ماوریزیۆ پۆچێتینۆی راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا و به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری پێشووتری یانه‌ی تۆتێنهام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند به هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دانیال لیڤی له سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی تۆتێنهام شۆك بووه و گووتیشی هه‌موو ئه‌نجامه باشه‌كانی تۆتێنهام بۆ لیڤی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لەمبارەیەوە، پۆچیتینیۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریكا گوتی: كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی دانیال لیڤیم بیست، به‌راستی شۆك بووم، چونكه ئه‌و سه‌رۆكی پێشووم بوو، نازانم چی روویداوه، به‌ڵام نامه‌یه‌كم بۆی نارد، هه‌ندێ نامه‌ی دیكه‌شم بۆ نزیكه‌كانی ناردووه، هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داومه‌ته‌وه تا ئێستا و نازانم بۆچی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، هیچ زانیارییه‌كم له ئێوه زیاتر پێنییه و منیش به‌دوای هۆكارێك ده‌گه‌ڕێم، ته‌نیا ده‌توانم بڵێم هیوای ژیانێكی باش و به‌خته‌وه‌ر بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌خوازم، هه‌میشه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ لیڤی زۆر باش بووه و وه‌كو دوو هاوڕێ مامه‌ڵه‌مان ده‌كرد، به‌راستی تا ئێستاش شۆكم، دڵنیام ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه لیڤی بناسێت به‌م هه‌واڵه شۆك ده‌بێت، پێموایه هیچ كه‌س به‌قه‌ده‌ر لیڤی تۆتێنهامی خۆشنه‌ده‌ویست و هه‌وڵی بۆی نه‌ده‌دا، من له یانه‌كه كارم كردووه و ده‌توانم شاهێدی ئه‌وه بده‌م، له سه‌رده‌می لیڤی تۆتێنهام توانی شكۆی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و له‌نێو خولێكی به‌هێزی وه‌كو پرێمه‌رلیگ بوو به ژماره‌یه‌كی زۆر قورس، ئێستاش یانه‌كه به‌شداری له چامپیۆنزلیگ ده‌كات، هه‌موو ئه‌وه‌ش بۆ لیڤی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جۆن ستۆنز له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوورخرایه‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند جۆن ستۆنز تووشی پێكان بووه و له هه‌ڵبژارده‌كه دوورخراوەتەوە، بەمەش بەشداریی یاریی رابردووی وڵاتەكەی بەرامبەر ئەندۆرا نەكرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند رایگه‌یاند جۆن ستۆنز له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه هه‌ر بۆیه یاریزانه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مان سیتی.
لە لایەكی دیكەیشەوە، كه‌ناڵی سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه پێكانه‌كه‌ی جۆن ستۆنز سه‌خت نییه و ده‌توانێت له دێربی مانچێسته‌ر له گه‌ڕی چواره‌می پرێمه‌رلیگ یاریی بكات،
جۆن ستۆنز له‌م وه‌رزه به‌شداریی هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی مان سیتی كردووه ته‌نیا له یاریی یه‌كه‌م گۆڕانكاری پێكرا.

