رۆژنامەی ھەولێر

یانەی دهۆک لەگەڵ بەرگریکارێکی عێراق لە گفتوگۆدایە

بارزان ئەکرەم – هەولێر

 

یانەی دهۆک لەگەڵ عەلی عەدنان بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

یانەی دهۆک لەگەڵ عەلی عەدنان بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق لەگفتوگۆدایە و دەیەوێت ئەو بەرگریکارە 31 ساڵانە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە خاوەنی 95 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق و 6 گۆڵیشی بۆ عێراق کردووە.
دهۆک و عەلی عەدنان لەسەر نرخی گرێبەستەکەیان ناکۆکن و تاوەکو ئێستا لەسەر نرخی گرێبەستەکەیان رێکنەکەوتوون، کە ئێستا ئەو بەرگریکارە عێراقییە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 175 هەزار یۆرۆیە و وەرزی رابردوو لە یانەی نەجمەی سعوودی یاریی دەکرد و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.
عەلی عەدنان یەکەم یاریزانی عێراقی بوو گەیشتە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا و لە ساڵانی 2015-2019 لە سێریا ئەی درێسی یانەکانی ئۆدینێزی و ئاتاڵانتای پۆشیوە، لە یانەکانی ڤانکۆڤەری کەنەدی و ریزەسپۆری تورکی و روبن کازانی رووسیش یاریی کردووە.