لە هەولێر ..پاڵەوانیەتی “بازدانی ئەسپسواری” ئادار و نەورۆز بەڕێوەچوو

ئەمشەو هەینی 2024.3.8، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کونسلی گشتی وڵاتی ڕوسیا لە هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزش دۆستان، پاڵەوانیەتی “بازدانی ئەسپسواری” ئادار و نەورۆز لە یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو.

پاڵەوانیەتییەکە (3) جۆر بازدانی لە خۆ گرتبوو (80سم، 100سم، 110سم) و دوای بە کۆتاهاتنی پاڵەوانیەتییەکە، پارێزگاری هەولێر خەڵاتی بەسەر براوەکانی پاڵەوانیەتییەکە دابەشکرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

ھەواڵی زیاتر