بۆندی بنزیما یه‌كلا كرایه‌وه‌ و ریاڵ مه‌دریدی جێ هێشت

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

بۆندی بنزیما یه‌كلا كرایه‌وه‌ و ریاڵ مه‌دریدی جێ هێشت
كه‌ریم بنزیما، یاریزانی فه‌ره‌نسی، ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی جێ هێشت و په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی ئیتیحاد جه‌دده‌وه‌ كرد.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌ راگه‌یاندراوی فه‌رمیدا، دووپاتی كرده‌وه‌، دوای 14 ساڵ، كه‌ریم بنزیما ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانی به‌ره‌و سعوودیه‌ جێ هێشتووه‌.
فاریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له‌ ئه‌ورووپا، له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: بنزیما بۆندی له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌كیی بۆنده‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی ئیتحیاد جه‌دده‌ كرد.
راشیگه‌یاندووه‌: بۆندی كه‌ریم بنزیما له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتحاد تا یۆنیۆ/ حوه‌زیرانی ساڵی 2025ـه له‌گه‌ڵ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی تریش.
ئاشكراشی كردووه‌: مووچه‌ی كه‌ریم بنزیما له‌ 200 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ و هه‌ندێ گۆڕانكاریی تر ده‌بێ.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) كه‌ریم بنزیما، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ماڵئاوایی له‌ هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید ده‌كات و به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ.
به‌رپرسانی یانه‌ سعوودییه‌كه‌ به‌ درێژایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا بوون بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆند كه‌ریم بنزیما و دواتر كاره‌كه‌یان به‌ بنبه‌ست گه‌یاند.
پێشتر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئاماژه‌كانی رۆیشتنی كه‌ریما بنزیمای له‌م هاوینه‌دا ده‌رخستبوو.

ریاڵ مه‌درید بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ ته‌رخان ده‌كا
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر بۆ چه‌ندان بۆندی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان ته‌رخان ده‌كا.
له‌ به‌رنامه‌ی چێرنجیتۆدا، ئه‌وه‌ ئاشكرا كرا، كه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان 300 تا 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی یاریزانان له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتووته‌رخان ده‌كات.
ریاڵ مه‌درید هه‌وڵ ده‌دا، یه‌كه‌م كار، شوێنی هێرشبه‌ری تازه‌ڕۆیشتووی كه‌ریم بنزیما پڕ بكاته‌وه‌، كه‌ تازه‌كی چووه‌ته‌ خولی سعوودیه‌.
پێشتر باسی ئه‌وه‌ كرابوو، باشترین بژارده‌ی یانه‌ی مێره‌نگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ده‌ستخستنی هاری كینی یاریزانی تۆتنهامه‌ و بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كردووه‌.
ڕاپۆرتی مێدیای ئه‌ڵمانی و ئیسپانی دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی واژۆكردنی بۆندی جۆد بیلینگهامی یاریزانی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆنده‌ به‌رانبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ.
ریاڵ مه‌درید، وه‌رزی رابردوو، توانیبووی ناسناوی جامی جیهانیی یانه‌كان، سوپه‌ری ئه‌روووپی و جامی ئیسپانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی كارلۆ ئه‌نچیلۆتیدا بباته‌وه‌.

لیڤه‌رپوول یه‌كه‌م بۆندی هاوینه‌ی یه‌كلا كرده‌وه‌
فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له‌ ئه‌ورووپا، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول، بۆندی ئه‌لێكسیس ماك ئه‌لیسته‌ری یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی برایتۆنی بۆ ریزه‌كانی خۆی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌و شاره‌زایه‌، رایگه‌یاندووه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ ڕێك كه‌وتوون و بۆنده‌كه‌ی تا یۆنیۆ/ حوه‌زیرانی ساڵی 2028ـه‌. ئه‌و یاریزانه‌ له‌ 24 كاتژمێری داهاتوودا، پشكنینی پزیشكیی بۆ ده‌كرێ و هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆنده‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌.
لیڤه‌رپوول مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ ده‌دا، كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ نزیكی 60 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌ربینی بێ.