رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
چاڤی: یاریزانمان به‌جۆرێك ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یان بردبێته‌وه
چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له یانه‌ی ئالاڤێس و ئاهه‌نگی یاریزانانی یانه‌كه‌ی، ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاهه‌نگی یاریزانانی به‌رشلۆنه، به جۆرێك بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ناسناوی لا لیگایان بردبێته‌وه.
له گه‌ڕی 22ی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵامی له یانه‌ی ئه‌ڵاڤێس بباته‌وه.
چاڤی، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌كه، پێی وایه كه بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، كارێكی زۆر باشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له ئاستی یارییه‌كه به گشتی هه‌بوو.
به‌رشلۆنه له كۆتایی گه‌ڕی 22ـدا توانی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گرنگ و به‌نرخ تۆمار بكا و له یانه‌ی ئه‌لاڤێسی برده‌وه، له‌و یارییه‌ی كه فرینكی دی یۆنگ تاكه گۆڵه‌كه‌ی له خوله‌كی 87ـدا تۆمار كرد.
دوای یارییه‌كه، چاڤی هێرناندیز، رایگه‌یاند، كه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره و به‌نرخه بۆ ئه‌و كاته.
چاڤی وتی: بردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌و یارییه‌دا، زۆر گرنگ بوو، چونكه هه‌م شایان بووین، هه‌م پێویستمان بوو.
گوتیشی: دیسان و سه‌رله‌نوێ خۆرمان بۆ هه‌ڵهاته‌وه، بردنه‌وه‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیان له نێو ئه‌م یانه‌یه‌دا ماوه.
وتیشی: له نیوه‌ی دووه‌مدا زۆر باش بووین، چونكه یاریزانان باشتر زانییان كه چۆن هێرش بكه‌ن و چۆن تیپه‌كه تێپه‌ڕێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه یاریزانانی یانه‌كه‌ی، به كێشه‌ی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕن و كێشه‌ی متمانه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كرد دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه له ژووری جلگۆڕین به شێوه‌یه‌كی شێتانه ئاهه‌نگ بگێڕن، به جۆرێك كه وه‌كوو ئه‌وه وابوو ناسناوی خولی ئیسپانیامان بردبێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: بۆ هیچ یاریزانێك ئاسان نییه درێسی به‌رشلۆنه بپۆشێ، چونكه كێشه‌كه‌ی 20 كیلۆ گرام له درێسی هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه قورستره.
بۆچی یه‌كشه‌ممه بۆ بنزیما ڕۆژێكی ڕه‌ش بوو؟
كه‌ریم بنزیما، یاریزانی فه‌ره‌نسیی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی زۆر به زه‌حمه‌ت له‌سه‌ر تێپه‌ڕی، به‌و پێیه‌ی له كاتی یارییه‌كه‌یاندا لێدانی سزای له‌ده‌ست دا و تووشی پێكانیش هات و دزیی له ماڵه‌كه‌یشی كرا.
كەریم بنزیمای فەرەنسی، هێرشبەری ریاڵ مەدرید، له كاتی یارییه‌كه‌ی دوێنێیاندا لەگەڵ یانەی ئێڵچی له گه‌ڕی 22ی خولی ئیسپانیا، كه بە ئەنجامی (2-2) كۆتایی هات، دز چووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان.
بەپێی زانیاریی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، لەكاتی یارییەكەدا چەد دزێك هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی بنزیما.
رۆژنامەكە ئاماژەی بە ئەوەشكرد، كە لەو كاتەدا ماڵەكەی چۆڵ بووە و تا ئێستاش ئاماری كه‌لوپه‌له دزراوەكان دیاری نەكراوە.
لەم چەند ساڵەی دواییدا، ئەمە بۆ دووەم جارە ماڵكەی بنزیما تووشی روودای لەم شێوەیە ده‌بێت، هێرشبەرە فەرەنسییەكە تووشی هەمان گرفت بوو، لە 2019 لەكاتی یاریكردن به‌رانبه‌ر بەرشەلۆنە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، بنزیما هیچ به‌ختی باش نه‌بوو، به‌و پێیه‌ی لێدانێكی سزاشی لەگەڵ ریاڵ مەدرید له ده‌ست دا، بۆ یەكەم جار لە چارەنوسی لالیگادا، هەروە چۆن لە یارییەكە چووە دەرەوە دوای ئەوەی توشی پێكانی ماسولكە بوو.