تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، دەستیانکرد بە خاوێنکردنەوەی رێگای سەرەکی هەولێر_گوێر بە درێژایی رێگاکە، ئەوەش دوای ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی ناوچەکوی گرتەوە.
هاوکات کردنەوە و خاوێنکردنەوەی ئاوبەر و ئاوەرۆکانی رێگای سەرەکی هەولێر-قوشتەپە.
خاوێنکردنەوە و کردنەوەی رێگای سەرەکی (پانکان-تالەجار-شێخ توراب-قەلاتەجن-باسکە-کاریتە) لە داڕمانی شاخ و بەرد و قوڕ و لیتەو، ئاسایی بونەوەی هاتوچۆ.

