رۆژنامەی ھەولێر

پەرەپێدانی ئاوەدانیی هەولێر؛ هەنگاوێکی نوێ بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆی هاوڵاتیان

لەپێناو فراوانکردنی تۆڕی شەقامەکان و ڕەخساندنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان، کارکردن بە چڕی بەردەوامە لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری بە درێژیی (٨٧٠) مەتر .
کە ئەمەش شەقامێکی سەرەکیە ڕێگای شاری زین ستی بە شەقامێکی ٦٠ مەتری نێوان ڕێگای سەرەکی پیرمام بۆ ڕێگای بەحرکە دەبەستێتەوە .

گوژمەی پڕۆژەکەش بریتیە لە ( ٤٫٤١٤٫٥٥٠٫٠٠٠) تەنها چوار ملیار و چوار سەدو چواردە ملیۆن و پێنج سەدو پەنجا هەزار دینار.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر