ئەمڕۆ دووشەممە 8/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەت ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بێ جیاوازی دووپات کردەوە.
سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی سەرۆکی حکومەت لە مافی پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان دەربڕی.

