چواس خالید – هەولێر
له پارێزگای هه‌ولێر كاركردن بۆ زیادتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رده‌وامه و لەو چوارچێوەیەدا پارێکی نوێ لە شاوێس کرایەوە، کە بە تێچووی بیست و هەشت ملیۆن دیناری عێراقی و بە شێوەیەکی سەردەمیانە بنیاتنراوە.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له سه‌وزكردنی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ولێری پایته‌خت كه پێشتر به‌هۆی چه‌ندان هۆكاره‌وه هه‌واو ژینگه‌كه‌ی به‌ره‌و پیسی ده‌چوو، دوای داخستنی پاڵاوگه‌كان و دانانی فلته‌ر بۆ كارگه‌پیشه‌سازییه‌كان و كوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به‌هۆی بوونی كاره‌بای ٢٤ كاتی له پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه، پلانی سه‌وزكردنی زیادتری شاره‌كه به‌رده‌وامه.
له یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی زیادتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، پارکێکی نوێ لە سنووری شارەوانی هەولێر کرایەوە.
لە گوتەیەکدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گەیاندنی پڕۆژەکان بۆ تەواوی ناوچەکان بەبێ جیاوازی و بەرزکردنەوەی ڕێژەیی سەوزاییش، ئەولەویەتی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و شوێنێک بۆ حەوانەوەی خێزانەکان.
پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕۆنانی پارک لە شاوێس، بە گوژمەی بیست و هەشت ملیۆن دیناری عێراقی، لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و شەش سەد و پەنجا مەتری چوارگۆشە جێبەجێکراوە، گوژمەی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ١٥%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شاوێس دابینکراوە و دوو سەد داریش لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە بۆی دابینکراوە.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی بنیادنانی پارکی شاوێس، لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ زیادکردنی ڕێژە و ڕووبەری سەوزایی و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی لە شارۆچکە و قەزاکانی دەوروبەری هەولێر.
به‌پێی ئاماره‌كان، له هه‌ولێری پایته‌خت، بیست و شه‌ش پاركی گه‌وره و دوو سه‌د و چوار باخچه‌ی بچووك و دووسه‌د و نۆ دارستان و سه‌د و شه‌ست و سێ دوورگه‌ی ناوه‌ندی چێندراو به سه‌وزایی هه‌نه.
به مه‌به‌ستی زیادتركردنی ڕێژه‌یی سه‌وزایش له هه‌ولێر و ڕێگریكردن له پیسبوونی ژینگه‌كه‌ی، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ساڵانە و لە وەرزی چاندندا، سەدان هەزار نەمام و دار لەو شارەدا دەچێندرێت، ئستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی ٢٠%ی تێپه‌ڕاندووه و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتریش بكرێته‌وه.
لە سایەی ئەو گەشەسەندنە خێرایەی شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لەم ساڵانەی دوایدا بەخۆیەوە دەبینێت، پرسی ژینگە و زیادترکردنی ڕووبەری سەوزایی، بووەتە یەکێک لە گرنگترین پێویستییە هەنوکەییەکان، زۆر بوونی ژمارەی ئوتۆمبێل و کارگەکان و باڵەخانە بەرزە کۆنکرێتییەکان لەو شارە، گرفتی پیس بوونی هەواو و پلەکانی گەرمای لە وەرزی هاویندا قوڵتر کردووەتەوە، لەم چوارچێوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان درێخی نەکردووە لە دروستکردنی پارک و باخچە گشتییەکان، کە ڕۆنان و دروستکردنی پارکێکی هاوشێوەی ئەوەی شاوێس، تەنیا پڕۆژەیەکی جوانکاری نییە، بەڵکو هێڵێکی بەرگری سەرەکییە لە پاراستنی تەندروستی گشتی و هاوسەنگەیی ژینگەیی.

