ئهمڕۆ سێشهممه 2026.6.23، به ئامادهبوونی ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ژمارهیهكی بەرچاوو له بهڕێوهبهر و بهرپرسی فهرمانگهكانی حكومهتی هەرێمی كوردستان و وهبهرهێنهران، دووهمین كۆڕبهندی داهاتووی خانوبهره لە هەولێری پایتەخت بهڕێوهچوو.
لەكۆڕبەندەكادا، ئاماژه بە كهرتی خانووبهره و نیشتهجێبوون له ههرێمی كوردستان بەگشتیی كرا زو جەخت لەوەكرایەوە كە بەردەوام لە بهرهوپێشچوون دایە و قورساییەکی ئابووریی گرنگ و کارای دروستكردووە و بۆتە هۆکارێک بۆ جووڵانەوەی بازانەی ئابووری و کاریگەریەكی ڕاستەوخۆ و ئەرێنیشی بەسەر کۆمەڵێک کەرت و پیشەسازی و خزمەتگوزاری دیکەدا دروستكردووە، ئەوە بێجگە لە ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.
دووپاتیش لەوەكرایەوە، كە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دیدگا و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی، بایەخی زۆری بە وەبەرەهێنان لەم کەرتەدا داوە و لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا و لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2006وە تاکو ئێستا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە بواری خانووبەرە بریتیی بووە لە ( 270 ) پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە دەکاتە هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون بە بڕی زیاتر لە( 24 ملیار دۆلار ) و لەسەر ڕووبەری( 74 هەزار دۆنم ) زهوی جێبەجێ کراون، زۆرینەی پڕۆژەکانیش بە ڕێژەی لە 93% کە دەکاتە نزیەکەی ( 22 ملیار دۆلار ) لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییهوه ئەنجام دراون و ( 11 ) پڕۆژەشیان بە سەرمایەی نزیکەی ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ) لەلایەن وەبەرهێنەرانی بیانییهوه ئەنجام دراوە و لەنێویشدا هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی كوردستان و سەنتەری بازرگانی زۆرترین پشکی بەرکەوتووە كە بریتییە لە( 138 پڕۆژە ) بە بڕی ( 13 ملیار دۆلار ).
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی کۆڕبەندەکە، ئاماژەی بە گرنگیی هەولێری پایتەخت کرد وەک چەقی ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا كرد و جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەت، بە ئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مۆدێرن کە لەگەڵ ستانداردی جیهانی و پاراستنی ژینگەدا بگونجێن، ڕوونیشی کردەوە کە ئەم جۆرە کۆڕبەندانە ڕۆڵی کاریگەر دەبینن لە ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان و گەشەپێدانی زیاتری ئابووریی شارەکە.

