ئەمڕۆ هەینی 2026/4/24، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچەکە گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنه‌ديى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌يان بوو.

