رۆژنامەی ھەولێر

مامۆستایانی زانکۆ: بۆ پاراستنی مافەکان و دەستکەوتی زیاتر دەبێت پارتی بەهێزەوە بچێتە بەغدا

بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرخستی لیستی پارتی، لیستی ژمارە ٢٧٥ بەردەوامە. مامۆستایانی زانکۆ، دەڵێن، ئەوەی بۆتە ھۆی پاراستنی ئاسایش و دروستبوونی دەرفەتی کار و سەرنج ڕاکێشانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی ڕوو لە کوردستان بکەن، پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە ھیچ ھێز و لایەنێکی سیاسی لەناو کوردستان ناتوانێت کێبڕکێی پارتی بکات، چونکە پارتی دەستکەوتی گەورەیە، خاوەنی دەیان داستان و بە ھەزاران شەھیدە، بۆ ئەوەی ئەو ئارامی و ئاسایشە بەردەوام بێت، پێویستە خەڵکی کوردستان پاڵپشتی لە لیستی پارتی بکەن.

د. زنار سەلیم، مامۆستای زانکۆ، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” دەڵێت، ئەوەی بۆتە ھۆی پاراستنی ئاسایش و جێگیر بوون و دروستبوونی دەرفەتی کار و سەرنج ڕاکێشانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی ڕوو لە کوردستان بکەن، پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لە کوردستان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەڕەی پێ دەدرێت، ئەمە ھەمووی وجوودی پارتییە، بۆ ئەوەی ئەو ئارامی و ئاسایشە بەردەوام بێت، پێویستە خەڵکی کوردستان پاڵپشتی لە لیستی پارتی ژمارە ٢٧٥ بکەن.
ئەو مامۆستایە، گوتیشی: ھیچ ھێز و لایەنێکی سیاسی لەناو کوردستان ناتوانێت کێبڕکێی پارتی بکات، چونکە پارتی دەستکەوتی گەورەیە، پارتی خاوەنی دەیان داستان و بە ھەزاران شەھیدە، پارتی خاوەنی ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە، بۆیە ئەگەر پارتی نەبێت کوردستانیش نابێت، بۆ ئەوەی کوردستانێکی بەھێزمان ھەبێت، دەبێت پارتی بە ھێزەوە بچێتەوە بەغدا و بەرگری لە مافە دەستووری و یاساکانی خەڵکی کوردستان بکات.
د. ڕێکەوت محەممەد، ئەویش کە مامۆستای زانکۆیە، بۆ ڕۆژنامەی”ھەولێر” گوتی: بەرنامەی پارتی، بەرنامەیەکی زۆر ڕێکوپێکە و ھەموو خاڵەکان گرێدراون بە ژیانی خەڵکەوە، گرێدراون بە ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد و پاراستنی کەڕامەتی خەڵکی کوردستان، بۆیە پارتی ھێزی خۆ لە خەڵکی کوردستان وەردەگرێت، ھەر لەبەر ئەوەش پارتی بە جیاوازیەکی زۆر لە پێش حزبەکانی دیکەی کوردستانەوە دێت.
ئەو مامۆستایە، دەشڵێ، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و دەستکەوتی زیاتر دەبێت پارتی بەھێزەوە بچێتەوە بەغدا، بۆیە وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و ھەست کردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر خاک و نیشتمان دەبێت خەڵک بەشداری ھەڵبژاردن بکات و کارنامەی دەوڵەمەندی پارتی دیاری بکەن، کە مافی ھەموو چین و توێژەکانی تێدا پارێزراوە و دەستکەوتی زیاتری بۆ خەڵکی کوردستان لە خۆ گرتووە.
د. نازم شەوکەت، مامۆستای زانکۆ لە دھۆک، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” ئاشکرای کرد، پارتی بە دروشمی “سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی” دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق کردووە، کە بڕیارە ١١ـی مانگی داھاتوو بکرێت، پارتی خاوەنی ئەو ھەموو دەستکەوتانەیە کە ئەمڕۆ لە کوردستان بە دەست ھاتوون، پارتی ھەمیشە داکۆکیکاری مافی پێکھاتەکان و خەڵکی کوردستان بووە بەبێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی بۆ ئەوە دەچێتە بەغدا کەڕامەتی خەڵکی کوردستان بپارێزێت، تاکو کوردستان پارێزراو بێت، تاکو مافی گەلی کورد پیشێڵ نەکرێت، چونکە زۆربەی ئەو سەروەری و دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بە دەست ھاتوونە لەسەر دەستی پارتی و بارزانی بوونە.