به بۆنهی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کارەش جێگری پارێزگارو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند و بەرێوەبەری ژینگە پارێزی هەولێر، بەشداریان لە رێ و رەسمی رێزلێنان لە کرێکارانی شاری هەولێر کرد کە لەلایەن کۆمپانیای نرخ رێکخرابوو …
لەلایەن خۆیەوە هێمن قادر، لە وتەیەکدا دووپاتیکردەووە، کە کرێکارانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێكی بونیادنهرانهو كاریگهریان ههبووەو هەیە له ئاوهدانكرنهوهو بهرهو پێشهوهبردنی زێدی خۆیان، بۆیە وەک هەمیشە لهم یادهدا پشتیوانی تهواوی خۆمان بۆ داوا و مافه ڕهواكانی كرێكاران دووپات دەکەینەوە …