پشتیوان سادق باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێرێ پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند زانیارییەكی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە خستەڕوو.

پشتیوان سادق لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: پارتی هەردەم ئامادەبووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پێویستە لێکۆڵینەوە لەو لایەنە سیاسییە بکرێت کە نەیهێشت هەڵبژاردن لە دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا بکرێت.

گوتیشی: پارتی لە هەڵبژاردن هەر یەكەم بووە و هەر بە یەكەمیش دەمێنێتەوە.

هەروەها گوتی: پارتی دامەزرێنەر و ئاڵا هەڵگری دیموکراسییەتە لە هەرێمی کوردستان، لە شاخ و لە شاریش پارتی هەمیشە بڕوای بە هەڵبژاردن و دیموکراسی هەبووە.

ھەواڵی زیاتر