سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح ڕەفیق ڕواندزی دەکات

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ” خوالێخۆشبوو كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕش ئەیلوول بوو. وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەڵاح ڕەفیق

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی، (سەڵاح ڕەفیق ڕەواندزی)ـم پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕش ئەیلوول بوو كە وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

1ی ئایاری 2024

ھەواڵی زیاتر